فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور به‌شداری پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوای ئاسیا ده‌كەن

راهێنەری گازی باکوور و بەشێک لە یاریزانەکانی
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور ، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراق ، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به راهێنان كردووەته‌وه، ئەمەش وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق و به‌شدارییه ده‌ركییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی ، قاسم جه‌میل راهێنه‌ری تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور بۆ (SNN Sport)وتی:” كاری له پێشینه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان خۆئامادهكردنە بۆ پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوایی ئاسیا که له ئوردن رۆژی 12ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فتەیە ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه “.
هه‌روه‌ها وتی:” بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه و به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رچاو، پێكهاته‌ی تیپه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت له چه‌ند كچه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و هه‌ندێک یاریزان له شاره‌كانی تری عێراق و كچه یاریزانانی كه‌ركوك ، به‌ڵام تا ئێستا به ناو هیچ كچه یاریزانێكمان ده‌ستنیشان نه‌كردووه و دهستنیشانهكهش له سه‌ر رۆشنایی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌بێت”.
راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌وتی باكوور ئه‌وه‌شی خسته روو:” له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان به خۆئاماده‌كردن كردووەتەوە ، تا ئێستا رووخساری پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌م لا گه‌ڵاڵه نه‌بووه”.
له كۆتاییدا قاسم جه‌میل ستافی هونه‌ری تیپه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه بریتین له رانیا جه‌عفه‌ر و مه‌هدی كه‌مال یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر، مسته‌فا جه‌لیل راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان، هوشام نعیمی كارگێری تیپه‌كه و خۆشی وەکو راهێنه‌ر”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









