شكاندنى شوێنهكانى وهستانى پاس و تەكسی له ههولێر بووهته دیارده

شوێنێكى وهستانى پاس له ههولێر كه شكێنراوه | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
ئەگەر رۆژێك بە شەقامەكانی 60 مەتری، 100 مەتری و 40 مهترى شاری هەولێر گوزەربكەیت دەبینیت زۆرینەی شوێنەكانی وەستانی سەرنشین بۆ چاوەڕوانی كردنی پاس یان تەكسی شكێندراوە سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت: “نەبوونی ئاستی رۆشنبیری لای هاووڵاتییان هۆكارى ئهو دیمهنانهیه”.
زریان سەعید، هاووڵاتییەكی شاری هەولێره لەبارەی شكاندنی ئەو شوێنانەوە بۆ SNN وتى: “بەداخەوە ئاستی هۆشیاری و هەستنەكرد بە بەرپرسیاریهتی هۆكارێكە بۆ شكانی ئەو شوێنانە، نازانم شكاندنی ئەو شوشانە و تێكدانی شوێنەكانی وەستانی پاش چ قازانجێكیان پێ دەگەیهنێت، بەڕاستی پێویسته حكومەت سزای ئەو كەسانە بدات كە دەستكاری ئەو شوێنانە دەكەن و دوای لێكۆڵینەوەى دیاریكردنی ئەو كەسانە”.
ههر لهوبارهیهوه عەبدوڵا كەریم، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “بەڕاستی ئێمەش دركمان بە بابهتی شكانی ئەو شوێنانە كردووە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەم ماوەیە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارێزگا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كەمكردۆتەوە، ئەگەرنا لە دواین كۆبوونەوەماندا باسمان لەوە كرد كەوا جارێكی تر پێویستە ئەو شوێنانە نۆژەن بكرێنەوە”.
وتیشی: “بەڕاستی شكاندنی ئەو شوێنانە بۆ كەمی ئاستی هۆشیاری و ناڕۆشنبیری ئەو كەسانە دەگەڕێتەوە كە هەڵدەستن بە شكاندن یان تێكدانی شوێنی وەستانی سەرنشین، نازانم شكاندنی ئەو شوێنانەش چ سوودێكی هەیە”.

شوێنێكى وهستانى پاس له ههولێر

شوێنێكى وهستانى پاس له ههولێر

شوێنێكى وهستانى پاس له ههولێر
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









