هه‌شت كه‌س داواى پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كەن

گەرمیان -شاری-کفری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به وه‌كاله‌ت له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و پشكى یه‌كێتییه، هه‌شت كادرى ئه‌و حزبه داواى پۆسته‌كه‌یان كردووه و تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه.
له 1ى ئه‌یلولى 2020 به‌هۆى خانه‌نشینبوونی سه‌رپه‌رشتیارى پێشووه‌وه، له ئێستادا پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به‌پێى رێكکه‌وتنه‌كان پشكى یه‌كێتییه، له لایه‌ن جه‌لال شێخ نورى قایمقامى كفرى به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێت.
رزگار حاجى حه‌مید وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتیى نیشمانیى كوردستان به SNNى راگه‌یاند “بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا هه‌شت كادرى باڵاى یه‌كێتى داواكارییان پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام له‌مه‌كته‌بى سیاسیى حزبه‌كه‌یان هێشتا كه‌سیان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه و گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه”.
وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى داوایان كردووه ببنه سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان زۆربه‌یان گه‌رمیانین و به‌شێكیان له‌ناو گه‌رمیان ده‌ژین و هه‌ندێكیشیان ماڵیان له ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا گه‌رمیانین و گه‌رمیانیش ناوچه‌یه‌كى فراوانه تاوه‌كو كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه”.
رزگار حاجى حه‌مید باسیشى له‌وه كرد، رێكکه‌وتن له نێوان یه‌كێتى و گۆڕان هه‌یه بۆ ئاڵۆگۆڕكردن له پۆسته‌كان لیژنه‌كان و سه‌رقاڵى كۆبوونه‌وه‌ن جگه له پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان یه‌كێتى گۆڕانكارى له ژماره‌یه‌ك پۆستى دیكه‌ش ده‌كات كه ئه‌وه له كۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌كه‌یان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و ته‌نانه‌ت له ئاستى حزبیش ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌وەی گۆڕانیش پشكى سهرپهرشیتارى ئیداره‌ى گه‌رمیانى به مافى خۆى زانیوه، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان رایگه‌یاند؛ ره‌نگه ئه‌وانیش مافى ئه‌وه‌یان هه‌بێت داواى ئه‌و پۆسته بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندى به رێكکه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه هه‌یه كه چۆن له داهاتوودا رێكکه‌وتن ده‌كه‌ن له سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا ئه‌نجامدرا.
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









