یه‌كێتى: با پارتی بێتەوە کەرکوک و بارەگاکانی ئێمەش بۆخۆیان

لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ حزبه كوردستانییه‌كان له کەرکوک كۆبوونه‌وه و تێیدا بڕیاریاندا ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌ك بێت.
دوو لیژنه‌ش بۆ به‌دواداچوونی ته‌عریبى ناوچه كوردستانییه‌كان پێكهێندران و داواش له پارتى كرا بگه‌ڕێته‌وه کەرکوک و پۆسته‌كانى وه‌ربگرێته‌وه كه بوونه‌ته زیان بۆ كورد.
ئه‌مڕۆ 20 ئه‌یلوولى 2020 له مه‌ڵبه‌ندى دووى کەرکوکى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه جگه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه ئاماده نه‌بووه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له کەرکوک له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند “وه‌كو لایه‌نه كوردستانییه‌كان له کەرکوک ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكیان خستووه‌ته به‌رباس له ناویاندا پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌عریبكردنى ناوچه كوردستانییه‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه”.
وتیشى: “وه‌كو كورد باسى پێكهێنانى یه‌ك لیستییان نه‌كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه هێشتا یاساكه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو باسیان له‌وه كردووه به شێوه‌یه‌ك به‌شدارى بكه‌ن ئه‌و هه‌ڵبژادنه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌ك بێت و له ڕووى به‌شدارییه‌وه پێویسته ئاماده‌كارى بۆ بكه‌ن”.
باسى له‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هێنانى عه‌ره‌بى هاورده و تهعریبكردنهوهى ناوچه كوردستانییه‌كان له کەرکوک زۆر گفتوگۆیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاریانداوه به پێكهێنانى دوو لیژنه بۆ به‌غدا و هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به دواداچوون بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه هیچ پشتیوانییه‌كى نه‌كردوون.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى راشیگه‌یاند “پێویسته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه کەرکوک و پۆسته‌كانى وه‌ربگرێته‌وه به‌تایبه‌تى پۆستى دوو قایمقامیه‌تى ناوچه‌كه و بەڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵ كه ئێستا بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى تهعریبكردنهوهى شاره‌كه و ئاسانكارى بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان، هاوكات بۆ هاتنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانیشیان تا باره‌گاكانیان وه‌رده‌گرنه‌وه، ده‌توانن باره‌گاكانى یه‌كێتى به‌كاربهێنن”.
له كۆتاییشدا وتى: “پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بن نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ کەرکوک په‌یوه‌ندى به كێشه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نییه، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به نێوان ئه‌و حزبه و وڵاتى توركیاوه هه‌یه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









