ئەو تیمە ئەفسەرەی بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدای دەستگیر کرد سەردانی بەرهەم ساڵح-ی کرد

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەفسەری تیمی لیکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تاوانباری تاوانی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی بەغدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە د. بەرهەم ساڵح، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە ژمارەیەك ئەفسەری تیمی لێکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری تاوانی نامرۆڤانەی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانە کوردەکەی شاری بەغدا کە ناسراوە بە “تاوانی مەنسوور”.
لە دیدارەکەدا سەرۆككۆمار رۆڵی خێرایی هێزە ئەمنییەكان و هەماهەنگیكردنیانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند بۆ بەدواداچونی تاوانەكە و دەستگیكردنی بكەری تاوانەكە، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی ئەو تاوانە دڕندانەیە روویدا رای گشتی هەژاند، بۆیە پێویست بوو دادپەروەری بەدی بێت لەو كەیسەدا بۆ ئەوەی ببێتە پەندێك بۆ ھەموو ئەوانەی كە پەنا بۆ تاوانی لەو شێوەیە دەبەن.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح نامەی نوسراوی سوپاسگوزاری پێشكەش بە تیمەكە كرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە داویانە.
بەرەبەیانی رۆژی (سێشەممە، 15-9-2020) لە بەغدا، دارا رەئوف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغدا کوژران.
لە رووداوەکەدا پزیشکی دەرمانسازی کورد شیلان دارا رەئوف، لە شاری بەغدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڵ دایک و باوکی بە کوژراویی دۆزرانەوە.
شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی بەغدایە لەساڵی 2016ـەو دانیشتووی ئەو شارەشە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









