یەكێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كرد، بە سەرۆكایەتی كامیل حاجی عەلی بەرپرسی دەستەی كارگێر، كە بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی یەکێتی سەردانیان كردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی جەختی لەسەر گرنگی كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە، وتیشی: “یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت كاربكات لەپێناو یەكخستنەوە و رێكخستنی نێو ماڵی كوردستان و پاراستنی پێگەو ڕۆڵی كورد لەعێراق و دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان”.
سەبارەت بە بارودۆخی عێراق، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی، رزگار عەلی ئومێدی خواست كە حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی چارەسەری كێشە وگرفتەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا بكاتە كاری لەپێشینەی خۆی.
هاوکات شاندی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمیان لە یەکێتی كرد و جەختیان لەسەر گرنگی پاراستن و پتەوكردنی پەیوەندی و دۆستایەتی هەردوولا كردەوە، ئومێدیشیان خواست یەكێتیی لە هەوڵ و كۆششەكانی بەردەوام بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و قەیرانانەی كە هەرێمی كوردستان و عێراق دووچاری بووە.
لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەریەک لە رزگار علی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر سۆران جەمال تاهیر، دكتۆر میران محەمەد، بورهانی سەعید سۆفی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانیەكان ئامادەی بوون.
هاوکات شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوون لە كامیل حاجی علی بەرپرسی دەستەی كارگێری و ئەنوەر عەنەبی، دكتور عبدالله وەرتی، ماموستا حسن حسین ئەندامانی دەستەی كارگێری و ماموستا ئالان بەرزنجی ئەندامی سەركردایەتی و مەلا حەمدی شارباژێری بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









