“له‌كۆى 3549 چاكبووهوهى كۆرۆنا له دهۆك ته‌نیا 150یان پلازمایان به‌خشیووه”

وه‌رگرتنى پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا له هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستیی دهۆک رایدەگەیه‌نێت: رێژه‌ى مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له دهۆك زۆر له هه‌ڵكشاندایه، ده‌شڵێت: “له كۆى 3 هه‌زار و 549 تووشبووى چاكبووهوهى كۆرۆنا ته‌نیا 150یان پلازماى خوێنیان به‌خشیووه”.
هەمزە رزکی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستیی دهۆک به SNNى راگه‌یاند: “بەداخەوە رۆژانە ئامارەکانی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە له دهۆك، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه 300 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، به‌شێكى زۆر له نه‌خۆشه‌كانیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره”.
له‌باره‌ى پێويستیان به پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا، هه‌مزه رزكى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ى كه وه‌ك پێویست هاووڵاتییان هاوكاریمان ناكه‌ن، چونكه له كۆى 3 هه‌زار و 549 تووشبووى چاكبووهوهى كۆرۆنا ته‌نیا 150 یان پلازمایان به‌خشیووه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن”.
پارێزگاى دهۆك یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ى كه له‌ئێستادا رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا تێیدا زۆر به‌رزه، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 9 هه‌زار و 425 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون و 178 تووشبوو گیانیا له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا 5 هه‌زار و 698 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









