كچێكى ونبووى كورد پاش 30 ساڵ دهیهوێت بگهڕێتهوه كوردستان و خێزانهكهى بدۆزێتهوه

مەعصومە میربهگی | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: منداڵێكی دیكەی ونبوو لە یەكێك لە شارەكانی ئێران دۆزراوەتەوە، دهشڵێت: بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی بۆی ناردووین و بەدواداچوونمان بۆ كردووە دەركەوتووە كە منداڵێكی كوردە”.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەو پێیەی لە ماوەی رابردوودا كۆمەڵەكەمان كاری لەسەر دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە كردووە، بەر لە چەند رۆژێك لەلایەن كەسێكەوە پەیوەندیمان پێوەكرا كە منداڵێك لە ئاوارەكانی عێراق دۆزراوەتەوە بەگوێرەی ئەو بەڵگانەش كە بۆ ئێمەیان ناردووە ئەو منداڵە لەدوای تێپهڕینى دوو ساڵ بەسەر تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دۆزراوەتەوە، بۆیە پێناچێت منداڵی ونبووی هەڵەبجە بێت دەكرێت منداڵێكی ونبووی ئاوارەی كورد بێت كە خەڵكی كەركوك و خانەقین بن”.
وتیشى: “لە ئێستادا ئەو منداڵە ناوی مەعصومە میربهگی، یە لە كەمپێكی تایبەت بە ئاوارەكان لە شاری گیلانی غەرب سەربە پارێزگای كرماشان دۆزراوەتەوە لەو كاتەدا تەمەنی لە نێوان چوار رۆژ تا یەك مانگ بووە، لەلایەن سەربازێك كە پاسەوانی كەمپەكەبووە دۆزراوەتەوە، دواتر بردوویانە بۆ نەخۆشخانە و بەشی منداڵانی ونبوو، لە ئێستادا كە گەورەبووە و هاوسەرگیری كردووە و خاوەن دوو منداڵە بۆی دەركەوتووە كە منداڵی ونبووی عێراقە داوای هاوكاری دەكات بۆ دۆزینەوەی خێزانە راستەقینەكەی”.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “مەعصومە ئامادەیی دەربڕیووە كە بێتەوە هەرێمی كوردستان و لەسەر خەرجی خۆی هەموو پشكنین و رێكارێكی یاسایی بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی خێزانەكەی، بەڵام بەهۆی ئەو ئەزموونەی كە ئێمە هەمانە بە پێویستمانزانی كە بۆ رای گشتی بڵاوبكەینەوە كە هەر ماڵێك لەو كەمپەدا منداڵی لێ ونبووە بەدواداچوونی بۆ بكات و ئێمەش هاوكاری دەبین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









