هاووڵاتییانی ڕاپەڕین چاوەڕێی دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکەن

راپەڕین
SNN-محەمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ژمارەیەکی زۆر تووشبووی نەخۆشانی شێرپەنجە هەن، کە بەهۆی نەبوونی سەنتەرێکی تایبەت چارەسەری شێرپەنجە لە ئیدارەی ڕاپەڕین تووشبووانی ئەو نەخۆشییە بۆ وەرگرەتنی چارەسەر پێویستە هەفتانە سەردانی نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی لە سلێمانی و هەولێر بکەن.
” هاتووچۆکردن گرفتی گەورەی مادی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دروستکردووە “
رابەر بۆڵی هاووڵاتییەکی ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی ڕاپەڕین ئەو کە زیاتر لە 7 ساڵ بەهۆی تووشبوونی خێزانەکەی بە شێرپەنجەی مەمک سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرووە بە SNN ی راگەیاند: خەمی گەورەی خێزان و ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون بریتییە لە هاتووچۆکردن، چونکە زۆرێک لە خێزانی نەخۆشەکان بەهۆی کڕینی دەرمانی زۆرەوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە باری داراییان لاوازبووە، دەبێت لاینکەم بە گوێرەی نەخۆشیەکە مانگانە 4 تا 8 رۆژ سەردانی سلێمانی و هەولێر بکەن، ئەمەش گرفتی گەورەی مادی بۆ ئەو خێزانانە دروستکردووە.
رابەر دەشڵێت “ئەو خێزانانەی کەتووشبوویان هەیە و ئۆتۆمبێلی خۆیان هەیە ئەوانیش بە دەست خراپی رێگاکاکی ڕانیە بۆ هەولێر و سلێمانی دەناڵێنن و چەند تووشبووی شێرپەنجە کە بۆ، چارەسەر براونەتە ئەو دوو نەخۆشخانەیە لە هەولێر و سلێمانی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون”.
ئەو هاووڵاتییەی ناحیەی چوارقوڕنە باس لەوەش دەکات: پێویستە هەرچی زووە بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین کار بۆ کردنەوەی سەنتەری شێرپەنجە بکەن، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئیدارەی ڕاپەڕین تووشبووی ئەو نەخۆشییەن و رۆژانە بە بەردەوامی بۆ چارەسەر لە رێگای نەخۆشخانەکانی هیوا و نانە کەلین”
” تەندەر بۆ دروستکردنی سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە ڕاپەڕین دەرچووە”
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە ساڵی پارەوە بڕیار دراوه بە دروستکردنی سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە ڕاپەڕین دراوە تەندەری بۆ دەرچووە و هاوکات شوێنی دروستکردنی سەنتەرەکەش دەست نیشانکراوە و بڕی ئەو بودجەی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە زیاتر لە یەک ملیار دیناری عێراقیە.
تەها محەمەد باسی لەوەشکرد: هۆکاری ئەوەی تا ئێستا کاری دروستکردنی ئەو سەنتەرە دەستی پێنەکردووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێشتا تەندەری پڕۆژەکە لەنێوان دوو کۆمپانیا یەکلای نەبۆتەوە کە ئاخۆ کامیان ئامێرەکانی ئەو سەنتەرە دابین دەکات، لەگەڵ یەکلای کردنەوەی دۆسیەکە دەست دەکرێت بە دروستکرنی ئەو سەنتەرە.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “زۆرینەی تووشبووانی شێرپەنجە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئافرەتانن کە تووشبووی شێرپەنەی مەمکن، بە دروستکردنی ئەو سەنتەرە بەشی هەرە زۆری ئەو تووشبووانەی کە لە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی دەکەن، پێویستیان بە هاتووچۆی ئەو دوو نەخۆشخانەیە نامێنێت و دەتوانرێت لەم سەنتەرە چارەسەر بکرێت”.ڵاتی ئیدارەی ڕاپەڕین تووشبووی ئەو نەخۆشییەن و رۆژانە بە بەردەوامی بۆ چارەسەر لە رێگای نەخۆشخانەکانی هیوا و نانە کەلین”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









