پرۆژه‌ى هێنانى 100 پاس بۆ هه‌ولێر ونده‌بێت و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ش لێى بێئاگایه

SNN – بڕیار محەمەد
ماوه‌ى ساڵێك زیاتر تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر داى به هاووڵاتییان له‌باره‌ى هێنانى 100 پاسى مۆدێرن، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش ره‌خنه له‌و بابه‌ته ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نن: هیچ بابه‌تێكى له‌و شێوه‌یه لاى ئه‌وان بوونى نییه.
ساڵی رابردوو نه‌وزاد هادى، پارێزگاری پێشووی هەولێر رایگەیاند: “100 پاسی مۆدێرن كە لەلایەن پارێزگاری دۆسڵدۆرفەوە بۆ هەولێر پێشنیار كراوه ده‌هێننه پارێزگاكه، وەك قۆناغی یەكەم 15 پاس دەهێنن و ئامادەكاری ته‌واویش كراوه بۆ ئه‌و بابه‌ته”، به‌ڵام زیاتر لە ساڵێك بەسەر ئه‌م بابه‌ته‌دا تێپه‌ڕیووه و له ئێستادا ئه‌و پارێزگاره له پۆسته‌كه‌ى نه‌ماوه، تا ئێستاش پاسەكان نەگەیشتوونەتە هەولێر و هیچ ئاسه‌وارێكى ئه‌و پرۆژه و گرێبه‌سته دیارنییه.
سه‌ڵاح جەوهەر، بەڕێوه‌بەری گشتی گواستنەوەی هەرێم له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “ئێمە وەك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوور و نزیك پەیوەندیمان بەم بابەتەوە نییە، لە كاتی گرێبەستەكەی پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دۆسڵدۆرف هیچ راوبۆچوونی ئێمە وەرنەگیراوە، بۆیە نازانین ئەو پاسانە چەندن و چۆنن و بە چ شێوەیەك دێن”.
وتیشی: “رەنگە ئەگەر ئێمە پێشتر لە لیژنەكەدا بووینانه و پرسیان بە ئێمە بكردایە ئێستا پاسەكان هاتبوون، بەڵام كە ئێمە كە لایەنی پەیوەندیدارین بۆ باتەكە و پرسمان پێ نەكراوە ئەوە ئەنجامەكەیەتی كە ساڵێك زیاتره و كەس نازانێت چی بەسەر هاتووه؟ كەی دێت و گرێبەستەكەش چۆنە”؟
مانگی ئایارى ساڵى پار نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بڕیار وایە 100 پاس كە لەلایەن پارێزگاری دۆسڵدۆرفەوە بۆ هەولێر پێشنیار كراون بهێنینه شارى هه‌ولێر، لە ساڵی 2018وە سەرقاڵی ئەم بابەتەین و هێشتا پاسەكان نەهێنراون، بەڵام وەك قۆناغی یەكەم 15 پاس دەھێنرێن و ئامادەكاری بۆ ئەوە كراوە“.
وتیشی: “بابەتەكە كاتی پێویستە، چونكە دەبێت هێڵ بە هێڵ بیگوازینەوە، دەبێت بۆ ئەو بابەتە كۆمپانیایەك دابمەزرێنین و ئەو كۆستەر و پاسانەی لەو هێڵەدان، بەشدار بن، نامانەوێت ئەو خەڵكەی لەو هێڵانە كار دەكەن، زەرەرمەند ببن، بەڵكو دەمانەوێت هەم گۆڕانكاری بكرێ و ھەم خەڵكەكەش بەشدار بن”.
SNN زۆر هەوڵیدا پارێزگارى هه‌ولێر و ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌ن وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌شێكیان په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌ست نه‌بوو و به‌شێكیشیان ئاماده‌نه‌بوون له‌و باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








