
تاقیگەی کۆرۆنا
SNN
سایتی واشنتۆن پۆست كۆمپانیای مۆدێرنه به‌ڵێنیدا ساڵی 2021 یه‌ك ملیار دۆزی ڤاكسین دژی كۆڤید-19 ئاماده‌بكات، رۆژی 23 ئەیلول دوا وادە دەبێت بۆ تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا.
کۆمپانیای مۆدێرنه، راشیگه‌یاند: كه ئه‌وان له‌سه‌ر رێڕه‌وی به‌رهه‌مهێنانی 20 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌زموونیان به‌رده‌وامه و تا كۆتایی ساڵی 2020 ناتوانن له 20 ملیۆن زیاتر به‌رهه‌مبێنن، له‌كاتێكدا به‌رده‌وامن له سه‌ر ئه‌و ئاماده‌باشییه‌ی كه هه‌یانه بۆ ئاماده‌كردنی 500 ملیۆن و تا 1 ملیار دۆزی ڤاكسین له‌سه‌ره‌تای 2021.
ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كرێت له جیهاندا چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆڤید -19 پێویسته، چونكه ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت هیچ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ك له تووشبوون و مردن به‌دیناكرێت له جیهاندا و پێشبینی ده‌كرێت له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ژماره‌ی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه بگاته 1 ملیۆن كه‌س له جیهاندا.
مۆدێرنا، 20 هه‌زار و 296 خۆبه‌خشی كۆتایی پێهێناوه به پێدانی ڤاكسینه‌كه له‌كۆی 30 هه‌زار خۆبه‌خش. واش بڕیاره رۆژی 23ی ئه‌یلوول دوارۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه بێت له ئه‌مه‌ریكا.
كۆمپانیای مۆدێرنه گرێبه‌ستی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی 100 ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه و له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپاش گفتوگۆكانی كۆتایی پێهێناوه ده‌رباره‌ی فرۆشتنی ڤاكسینه‌كه.
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مۆدێرنه رۆژی 21ی ئه‌یلول رایگه‌یاندووه كه پلانیانداناوه بۆ رێگه‌دان به فریاگوزاری ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر مه‌ترسیدان و ده‌شێت كاریگه‌ری 70%ی هه‌بێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









