
SNN- بریار محەمەد
توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەبارەی کەمبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیری لە دهۆک نیگەرانی دەردەبڕن و باس لەوەدەکەن، نەریتە کلتوورییەکان و دانانی مەرجی زۆر بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەو پارێزگایە بووەتە دیاردە و رێگربووە لەبەردەم ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە.
لاڤان و سەعید دەرچووی كۆلێژ بوون، ماوەی چوار مانگ پێش ئێستا بڕیاری هاوسەرگیران دابوو، بەڵام دۆخی كۆرۆنا و سەختی ژیان بەهۆی قەیرانی دارایی وایكرد ئەو دوو خۆشەویستە بە ئامانجەكەیان نەگەن، ماڵی باوكی لاڤان داواكاری زۆریان خستبووە بەردەم سەعید و بەهۆی نەبوونی، سەعید نەیتوانیبوو داوكارییەكانی جێبەجێ بكات بە ناچاری سەعید و لاڤان لەیەک دابڕان و ژیانێکی دیکەیان بۆ خۆیان هەڵبژارد.
ئەمە یەکێکە لە دەیان چیرۆکی هاوشێوە کە لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی مەرجی زۆری هاوسەرگیری، بە تایبەتی زێڕ بەم شێوەیە کۆتایی هاتووە.
لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری لە سنووری پارێزگای دهۆك، پارێزەر رەمەزان ئەرتیسی بە SNN ی راگەیاند: لە راستیدا كەمبوونەوەی رێژەی زەواج لە سنووری پارێزگاکە بۆ چەند هۆكارێک دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانە نەبوونی دەرفەتی كار و زۆری داواكاری لەلایەن بنەماڵەی كچانە، بەتایبەت داواكردنی زێڕ و پارەی زۆر.
ئەو پارێزەرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەكو پارێزەران گوێبستی ئەوە بووین بنەماڵەی كچ هەیە مەرجی 10 دەفتەر(100 هەزار دۆلار) و 20 دەفتەر (200 هەزار دۆلار) كردووە، بەداخەوە ئەمانە و چەند هۆكارێكی تری وەک قەیرانی دارایی هۆكاری سەرەكین لەبەردەم كەمبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیری لە دهۆک.
ئاری حەمید، توێژەی كۆمەڵایەتی و چالاكوانی مەدەنی لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیری و زۆری داواكاری لەلایەن بنەماڵەی كچەكەوە دەڵێت: دانانی زێڕ و پارە وەک مەرجی سەرەکی بۆ هاوسەرگیری، لەبری گوێپێدان بە لەیەکتێگەیشتن و گونجاندن و هاوبەشیکردن لە خۆشی و ناخۆشییەکان، ئەگەری شکستپێهێنانی ئەو پرۆسەیە زیاتر دەکات”.
بەپێی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2019، هەشت هەزار و 322 کەس لە دهۆک هاوسەرگیریان کردووە کە بەراورد بە سلێمانی و هەولێر رێژەکەی کەمتربووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









