“تووشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک ناچاردەکرێن بە نرخێکی گران دەرزییەک بکڕن”

وێنەی دەرزیەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: تووشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک ناچاردەکرێن دەرزییەک لەسەر گیرفانی خۆیان بکڕن کە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا نەماوە، تەنانەت ئەو تووشبووانەی کە پێویستیان بە دەرزیەکە نییە، تەندروستی دهۆکیش لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەدواداچونماندا بۆ كەرتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆك، ئەوەمان بۆ دەركەوت كە دەرزی ئاكتێمرا(Actemra( كە پێشتر لەلایەن بەغداوە بڕێكی كەمی بۆ هەرێم دابین كرا و بەسەر نەخۆشخانەكاندا دابەش كرا، كە تەنها بۆ چەند حاڵەتێكی تایبەتمەند و ئەو نەخۆشانە بەكاردەهێنرا كە لە ژێر چاودێری چڕدان، ئێستا بە بیانووی ئەوەی كە ئەو دەرمانە كەمە و دەستناكەوێ نەخۆش ناچارە خۆی لە بازاڕەكان بیكڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی تەندروستی ڕێگەی داوە بە پێی پڕۆتۆكۆڵە چارەسەریەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تەنها بۆ حاڵەتی توند ئەو دەرزییە بەكار بێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆك تووشبووانی حاڵەتی ئاسایی ناچار كراون كە لە دەرەوەی نەخۆشخانە بەنرخەكانی هەزار و 300 تا دوو هەزار و 500 دۆلار لە بازاڕدا لەسەر گیرفانی خۆیان پەیدایبكەن، هاوكات ئەو هاوڵاتیانەی كە ناچار كراون لە حاڵەتی ئاسایی ڤایرۆسەكە ئەم دەرزیە بكڕن یاخود بۆیان بەكار هێنراوە پێویستە سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن لەسەر ئەو پزیشكە پسپۆڕیەی كە چارەسەری بۆ كردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن، لەئەگەری ڕاستی و دروستی، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەر وپزیشكانی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆك بگرنەبەر.
وتیشی: ئەو دەرمانانەی كە نرخیان گرانە یاخود كەمە پێویستە لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكی پسپۆڕ بڕیار لەسەر بەكارهێنانی بدرێ بۆ هەر نەخۆشێك بەمەبەستی ڕێگریكردن لەگەندەڵی و بازرگانی كردن بەو دەرمانانە.
لای خۆیەوە حەمزە ڕەزیكی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ئەو دەرمان و چارەسەریانەی كە بۆ توشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك بەكاردەهێندرێن هەمان ئەو پرۆتۆكۆڵە تەندروستییە كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندی كردووە و لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش پەیڕەودەكرێت، بۆیە ئێمە هیچ هاووڵاتییەكمان ناچار نەكردووە بۆ خۆی لە بازاڕەكان دەرزی بكڕێت وەك چارەسەر بەكاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەكار هێنانی دەرزی ( ئاكتێمرا) بە گوێرەی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی جیهانی بۆ ئەو نەخۆشخانە بەكار دەهێندرێت كە بارێكی تەندروستی زۆر خراپدان و لە جیهانیشدا زۆر سودی لێوەرگیراوە و ئێمەش بەكارمان هێناوە، زۆر لە نەخۆشەكانمان سودیان لیوەرگرتووە بە پێچەوانەوە نەبووەتە هۆی مردنی هیچ كەسێك، بەڵام لە ئێستادا هیچ زانیارییەكم نییە كە ئەو دەرزییە نەمابێت لە نەخۆشخانەكان یاخود كەمبووبێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









