یەکگرتوو: لەبەرئەوەی ئیمزای پرساندنی مەسرور بارزانی-مان کرد پارتی رێککەوتنی خۆجێی دهۆکی هەڵوەشاندەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
SNN- بڕیار محەمەد
پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی و یەکگرتوو، دوێنێ پارتی بە فەرمی یەکگرتووی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە.
هۆشیار گولی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە SNNی ڕاگەیاند، ئەو رێککەوتنە لەگەڵ یەکگرتوو لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک کۆتایی هاتووە و “لە چەند رۆژی داهاتوو رێکارە ئیدارییەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە دەگرینەبەر و هەرچی هەبوو بۆ رای گشتی رادەگەیەنین”.
وتیشی: “چاوەڕواندەکرێت سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە، روونکردنەوەیەکی تایبەت بۆ رای گشتی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە بڵاوبکەنەوە”.
هەروەها لای خۆیەوە ئەبوبەکر هەڵەدەنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند “ئەم هەڵوێستەی پارتی لەسنووری دهۆک، پەیوەندی بە واژووی فراکسیۆنی یەکگرتووەوە هەیە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە”.
وتیشی: “بۆئەوەی یەکگرتوو بیسەلمێنێت پۆست دەکاتە قوربانی هەڵوێستەکانی و وەک پاڵپشتییەک بۆ برایان و خوشکانمان لەدهۆک پێویستە پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیش ڕەتبکەینەوە، هەرچەندە ئەو پۆستانە استیحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 30/4/2014یە، بۆیە بۆ ڕەتکردنەوەی دووئیدارەیی پێویستە لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی وهەڵەبجەش بکشێینەوە.
ساڵی 2015 هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رێککەوتنیان لەسەر بەڕێوەبردنی حکومەتی خۆجێی دهۆک ئەنجامدا و بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبوو 25 پۆست لەسنووری دهۆک لەبەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ناحیە و فەرمانگەکان بدرێتە یەکگرتوو، بەڵام تەنها 18پۆستی وەرگرتبوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









