
زانکۆی سلێمانی
SNN
زانکۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە فرۆشتنی کەمپی کۆنی زانکۆ دەکەن (کەمپی کۆنی ناو شار) راشیدەگەیەنێت دەستکراوە دەبن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن.
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دراوە بە SNN، زانکۆی سلێمانی دەڵێت: “کەمپی کۆنی زانکۆ یەکێکە لە ڕەمزە دیار و مێژووییە پارێزراوەکانی پایتەختی رۆشنبیری”.
ئاماژە بەوەشدەکات “کەمپی ناوبراو ھەنوکە لە چوارچێوەی ھەشت کۆلێجدا نزیکەی 10 ھەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لەخۆگرتووە”.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانیەوە
ئاشکرایە لەرۆژانی رابردوو چەند کەسێک نابەرپرسانە دوور لە پێوەرە یاسایی و ئەکادیمیەکان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەپێناو بەرژەوەندی کەسی وتایبەتی خۆیان، دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی چەواشکارانە سەبارەت بە فرۆشتنی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار).
ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی تەواوی ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و دڵنیایی دەدەینە دڵسۆزان و خەمخۆرانی شارەکەمان و زانکۆکەمان کە کەمپی کۆنی زانکۆ یەکێکە لە ڕەمزە دیار و مێژووییە پارێزراوەکانی پایتەختی رۆشنبیری، کەمپی ناوبراو ھەنوکە لە چوارچێوەی ھەشت کۆلێجدا نزیکەی 10 ھەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لەخۆگرتووە، بەپێچەوانەوە زانکۆی سلێمانی لە ھەوڵی کرنەوەی کلینیک و تاقیگەیەکی پزیشیکی نوێیە لەناو ئەو کەمپەدا بۆ توێژینەوەی پزیشکی، کە ھەموو ئەمانەش ھەرخۆیان لە رووی لۆجیکییەوە ئەو ھەواڵانە بەدرۆ دەخەنەوە.
ھەر بۆیە وەک زانکۆی سلێمانی سەرەڕای سەرزەنشتکردنی ئەو پڕوپاگەندانە، داواکارین لە بەرێز داواکاری گشتی لە پارێزگای سلێمانی رێکاری یاسایی بگرنەبەر بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵێنەوە بۆ ھەموو ئەو کەسانەی لە ئەکاونتی کەسی و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە تۆمەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ لەکەدار کردنی زانکۆی دایک و شاری سلێمانی وە ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە، ئێمەش وەک زانکۆی سلێمانی لە رۆژانی داھاتوو دەستکراوە دەبین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی
22/9/2020
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









