دۆشاوی ترێ و باسوقی بەری مەرگە لە بازاڕەکاندا خواستێکی زۆری لەسەرە

دۆشاوى ترێ و باسوقى بهرى مهرگه | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی ترێ و هاتنى وەرزی پایز لە گوندەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و گوندەکانی بەری مەرگە لە سنووری قەزای دوکان، گوندنشینان دەستدەکەن بە دروستکردنی دۆشاوی ترێ، پاشان لەو دۆشاوه بەرهەمی باسوق و سجوق دروست دەکەن.
نەوزاد چنارنەیی، گوندنشینێکی بەری مەرگەیە بە SNNی راگەیاند: “لەدوای پێگەیشتنی ترێ بە تەواوی ئێمه بە هەرەوەزی دەچینە ناو رەزەکان بە مەبەستی لێکردنەوەی ترێ و دروستکردنی دۆشاو، باشترین جۆرى ترێ بۆ دۆشاو دروستکردن بریتییە لە ترێی (دێمەکار ) واتا ترێیەک ئاو نەدرابێت، پاشان ترێیەکە دەگوشرێت و ئاوی ترێیەکە هەڵدەگیرێت، بۆ ئەوەی ئاوی ترێیەکە نەترشێت ئێمه جۆرێک لە گڵی تایبەتی تێکەڵ دەکەین، دوای چەند پڕۆسەیەکی کوڵاندن و سارکردنەوە ئاوی ترێکە دەبێتە دۆشاوی ترێ”.
وتیشى: “هەر لە دۆشاوی ترێ دەتوانرێت باسوق و سجوقیش دروستبکرێت، بەڵام بەهۆی ئاسانی لە دروستکردنی گوندنشینان زیاتر باسوق دروستدەکەن لە بازاڕیشدا بەهۆی تامەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، هەر کیلۆیەک باسوق نرخەکەی لە نێوان 6 بۆ 8 هەزار دینارە و کیلۆیەک دۆشاوی ترێش نرخەکەی لە نێوان 4 بۆ 6 هەزار دینارە”.
” دۆشاوی ترێی بەری مەرگە ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە “
مستەفا جوامێر، جوتیارێکی گوندی (کانی تووی) بەری مەرگەیە و دەیان ساڵە کاری دروستکردنی باسوق و سجوق و دۆشاوی ترێیە لهبارهى تایبهتمهندى بهرههمهكهیانهوه بە SNN ی راگەیاند: “بەهۆی بە تامی بەرهەمی ترێی بەری مەرگە بە تایبەت گوندەکانی کانی توو و چنارنە، خواستێکی زۆریش لەسەر بەرهەمی باسوق و سجوق و دۆشاوی ترێکەی هەیە، تایبەت خواست لەسەر دۆشاوی ترێ زۆرە، چونکە هەموو جۆرە ترێیەک ئەم بەرهەمانەی نابێت و دەبێت ترێی تایبەت بێت”.
ئەو جوتیارەی گوندی کانی توو باس لەوەشدەکات: “بەهۆی چۆڵبوونی گوندەکەمان ئێستا وەک ساڵانی رابردوو دۆشاوی ترێ بە رێژەیەکی زۆر ناکرێت، جگە لەوەش بەراز زیانی زۆری بە بەرهەمی ترێ گەیاندووە ئەمساڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دۆشاوی ترێی بەری مەرگە لە بازاڕەکانی هەرێم ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە”.
جوامێر مستەفا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: “دەکرێت وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم گرنگی بە بەرهەمهێنانی دۆشاوی ترێ بدات و لاینکەم کارگەیەکی بەرهەمهێنانی دۆشاوی ترێ و باسوق و سجوق لە سنوورەکە دابمەزرێنێت ببێتە سەرچاوەیەکی باشی داهات هەم بۆ جوتیار و هەمیش بۆ حکومەت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









