“كۆمه‌ڵ هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له حكومه‌ت ده‌گرێت پارتى ده‌یباته‌وه سه‌ر خۆى بۆیه په‌یوه‌ندیمان سارده”

لۆگۆى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیه‌نێت: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ساردى تێكه‌وتووه، ده‌شڵێت: ئێمە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنین و هەر رەخنەیەک کە لە ئەدای حکومەتى دەگرین ئەوان دهیبەنەوه سەر خۆیان”.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “لەڕاستیدا کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان خوازیاری پەیوەندییەکی ئاساییە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستان، هەروەها لە رابردووش‌دا بۆ ئەم بابەتە هەوڵمانداوە و دیدار و کۆبوونەوەشمان هەبووە”.
له‌باره‌ى ساردى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حزبه‌كه‌ى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “راسته، جۆرێک لە ساردی لە نێوانماندا هەیە، رەنگە زیاتر هۆکارەکە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە ئێمە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنین و هەر رەخنەیەک کە لە ئەدای حکومەتى دەگرین بە مەبەستی باشکردن و چاکسازیی، ئەوان دەیبهنهوه سه‌ر خۆیان، لەکاتێکدا ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتین نەک حزب”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبهكهیهتى له په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه: “پێویسته ئەم رەفتار و تێڕوانینە هەڵەیە راستبکرێتەوە، حکومەت کاری خۆی بکات حزبیش حزبایەتی خۆی، ناکرێت تۆ بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ هەر رەخنەیەک بکەیت کە لە حکومەت دەگیرێت، بۆیە پێمانوایە پێویستە هێزە سیاسییەکان پەیوەندییەکی سروشتییان هەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









