
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “یەکێتی وەک لایەنی سەرەکی و یەکەمی قوربانی دەستی تیرۆر و شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەمیشە لەبەرەی پێشەوەی دژ بە تاریک پەرستان و دوژمنانی ئازادی بووە”.
ئاماژە بەوەشدەکات “وەك سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بە قەرزاری خوێنی شەھیدان دەزانین و سەری رێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەھیدانە و شەھیدانی شەڕی تیرۆر و سەرجەم شەھیدانی كوردستان دادەنەوێنین”.
لە یادی کارەساتی خێڵی حەمەدا سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: “نۆزدە ساڵ بەسەر کارەساتی خێڵی حەمە تێپەڕ دەبێت و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە 23ی ئەیلولی ساڵی 2001 دا دوژمنانی رووناكی و ئارامی و ئاسایش بێگوێدانە بەھاکانی مرۆڤایەتی، تیرۆرستانی جندالاسلام و انصار الاسلام دەستی رەشی تیرۆریان گەیاندە گوندی خێڵی حەمە و بە شێوەیەكی دڕندانە و نامرۆڤانە 43 پێشمەرگەی ی.ن.ك-یان لە ناوچەی شارەزوور بەدیلی شەهید كرد و دواتر تەرمەکانیان شێواندن. ”
لە پەیامەکەی یەکێتیدا هاتووە “لە كاتێكدا یادی ئەو کارەساتە دەكەینەوە وەك سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بە قەرزاری خوێنی شەھیدان دەزانین و سەری رێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەھیدانە و شەھیدانی شەڕی تیرۆر و سەرجەم شەھیدانی كوردستان دادەنەوێنین”.
بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستایش دەڵێت: “یەکێتی وەک لایەنی سەرەکی و یەکەمی قوربانی دەستی تیرۆر و شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەمیشە لەبەرەی پێشەوەی دژ بە تاریک پەرستان و دوژمنانی ئازادی بووە، یەکێتی یەکەم ھێزی کوردستان و عێراق-یش بوو لەدژی تیرۆر وەستایەوە لە خانەقین تا مەخمور و لە رۆژئاوا و کۆبانیش هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ رووبەڕووی داعش بوونەوە و بەسەریاندا زاڵبوون و سەدان شەھیدیشمان بەخشی بەکوردستان، لەداھاتووشدا بەردەوام دەبین و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ سەقامگیری سیاسی و ئارامی و پاراستنی ھەرێمەکەمانە، چونکە ناکرێت مەترسی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و خۆڕێکخستنەوەیان لەبەرچاو نەگیرێت، چونکە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەبێ یەکڕیزی نابێت و تا کۆتاییھێنان بە رەگ و ریشەی بیری توندڕەویی، تیرۆر بەردەوام دەبێت”.
ئەوەش هاتووە “بۆ ئەوەش پێویستی بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری ھەمەلایەنەی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوپەیمانان دووپاتدەکەینەوە و بەپشتیوانی خەڵکی خۆمان کوردستانەکەمان دەپارێزین و مەرامی ناحەزان و تیرۆریستان لەگۆڕدەنێین و کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و ئارامتر دەکەین”.
سەرۆکایەتیی یەکێتی دەشڵێت: “لەمڕۆژەدا بە پێویستیشی دەزانین ھەموو لایەک دڵنیا بکەینەوە كە گوزەرانی خانەوادەی شەھیدان بە ئەولەویەتی كارەكانمان دادەنێین و بەردەوام دەبین لە ھەوڵەكانمان بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانیان و خزمەتکردنی زیاتریان”.
پەیامەکە هێما بۆ ئەوەشدەکات “دووبارە سەری رێز و نەوازش لەسەر کێلی سەربەرزی شەھیدانی کارەساتی خێڵی حەمە و شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین و رێزی بێ پایانمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان هەیە.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









