حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەغدا درەنگتر 320 ملیارەكە ڕەوانە بكات

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەشنەكردنی ئەو داهاتەی كە حكومەتی هەرێم كۆیكردوەتەوە بۆ دابەشكردنی مووچە حكومەتی هەرێم خوازیارە كە حكومەتی عێراق درەنگرتر 320 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم بكات، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: بە گوێرەی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەكەین، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش دەڵێت حكومەت بێدەنگی فەرمانبەرانی بۆخۆی قۆستوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون حكومەتی هەرێم زۆر جدی نییە لەوەی كە حكومەتی عێراق بە زووی بڕی 320 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم بكات، چونكە بۆ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە%21 حكومەتی هەرێم پێویستی بە زیاد لە 705 ملیار دینار هەیە و كۆی گشتی داهاتی ناوخۆش تا ئێستا كۆكراوەتەوە نزیكەی 300 ملیار دینارە، بۆیە حكومەتی هەرێم خوازیارە كە حكومەتی عێراق درەنگتر ئەو 320 ملیار دینارە بنێرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی كۆكردنەوەی داهاتی زیاتری ناوخۆ جیاوازی دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە%21 كەمبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، حكومەتی هەرێم نەناردنی بڕی 320 ملیار دینارەكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە وەك بیانویەك بەكارهێناوە بۆ دابەشنەكردنی مووچە، هاوكات لە بەرامبەریشدا فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش بێدەنگن لە داواكردنی مووچەكانیان ئەمە وای لە حكومەتی هەرێم كردووە بێدەنگبێت لە دواكەوتنی ناردنی 320 ملیار دینار لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.
تا ئێستا یەكلا نەبووەتەوە ئایا موچە بە لیبڕینی لە%21 دابەشدەكرێت یاخود بە زیاتر لەو ڕێژەیە یان كەمتر لە %21 ئەوەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ( جوتیار عادل) وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاندووە كە بە گوێرەی داهاتی بەردەستی وەزارەتی دارایی دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسان دەكرێت بە بێ ئاماژەدان بە ڕێژەی لیبڕینی موچەی ئەم مانگە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









