ئه‌و پزیشكه‌ى هاوكارێكى زۆرى تووشبووانى كۆرۆنا بوو كۆرۆنا بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى

SNN- سیروان حەسەن
له گه‌رمیان پزیشكێكى دێرینى ناوچه‌كه به‌هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى كۆرۆنا گیانى له ده‌ستدا، ئه‌م پزیشكه پێشتر یه‌كێك بووه له‌و پزیشكانه‌ى هاوكارێكى زۆرى تووشبووانى كۆرۆنا بووه له ناوچه‌كه.
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا به SNNى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ د. محه‌ممه‌د موهه‌نا پزیشكى پسپۆرى هه‌ناوى له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا دواى ڕه‌وانه‌كردنى بۆ سلێمانى، به‌یانى ئه‌مڕۆ گیانى له ده‌ستداوه.
وتیشى “د. محه‌مه‌د زیاتر له 20 ساڵه له سنوورى كه‌لار و له زۆربه‌ى به‌شه‌كانى نێو نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تى به هاووڵاتییان كردووه كه دواهه‌مینیان جگه له به‌شى هه‌ناوى و پزیشكى دادوه‌رى بووە، هاوكارێكى زۆرى تووشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه وله ناوچه‌كه له نه‌خۆشخانه به‌رده‌وام خزمه‌تى كردوون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ناوبراو له 14 ئهیلوول به‌هۆى تووشبوونى به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا خه‌وێندرا، دواتر له‌به‌ر خراپى بارى هه‌ناسه‌دانى و له‌سه‌ر داواى خۆى ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كرا و دواى مانه‌وه‌ى بۆ هه‌شت رۆژ له نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى گیانى له ده‌ستدا”.
له‌باره‌ى ئه‌و پزیشكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان د. سیروان محه‌مه‌د رایگه‌یاند: یەکێك لە هەرە پزیشکە بە خزمەتەکانی گەرمیان دکتۆر محه‌مه‌د موهه‌نا پسپۆری هەناوی و پزیشکی كه خزمەتی زیاتر لە بیست ساڵی له گەرمیان هه‌یه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له ده‌ستداوه.
وتیشى، “ناوبراو چالاکی نەخۆشخانەی قەڵا و نەخۆشخانەی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پزیشکی مەڵبەندی دادوەری کەلار بووه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









