
کێڵگەی نەوتی عومەر
SNN
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا لێدوانێکی پێشتری وەزیری دارایی عێراقی رەتکردەوە کە رایگەیاندبوو: “ئاماژەکان دەریدەخەن کە نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوە”.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان و هیچ بەڵگەیەکیش نیە کە ئەوە بسەلمێنێت”.
هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە: “ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەلایەن رێکخراوی بێلایەنی دیلۆیت بڵاودەکرێتەوە بۆ هاووڵاتییان، دەکرێت حکومەتی فیدراڵیش نموونەی حکومەتی هەرێم پەیڕەوبکات و رێگە بە رێکخراوی بێلایەن بدات کە بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی تەواو لە کەرتی نەوتدا هەبێت، “.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.
دەشڵێت: دەبێت ئەرک و مافەکانی هەردوولا لەسەر بنەمای دەستووە گەرەنتی بکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وت: “ئاماژەکان دەریدەخەن کە نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوە”. هەروەها رەخنەی ئەوەشی لە حکومەتی هەرێم گرت کە پابەندی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئۆپیک پڵەس نەبووە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە پێناو جێگیرکردنی نرخەکەی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









