ئەمریکا جیاکردنەوەی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بۆ کڕینی کارەبا درێژکردەوە

SNN
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ماوەی جیاکردنەوەی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بۆ کڕینی کارەبا درێژکردەوە”.
بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا ئەوەشی خستۆتەڕوو “ماوەکە بۆ 60 رۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە و وا لە عێراق دەکات سوود لەو ماوانە ببینێت بۆ ئەوەی متمانە بەخۆی بکات لەداهاتوودا بۆ بواری وزە”.
پێشتر ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە 90 بۆ 120 رۆژ ئەو ماوەیەی درێژ نەدەکردەوە کە عێراق سەرپشک دەکات وزەی کارەبا لە ئێرانەوە وەربگرێت.
چاودێران پێیانوایە دانانی ئەو ماوە کورتە بۆ ئەمجارە کە 60 رۆژە، نیشانەی ئەوەیە واشنتن و تاران کێشەکانی نێوانیان بەرەوە هەڵکشان چووە و دەشچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









