
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆكەمان بڕیاریدا كە ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم دەستبكەینەوە بە خوێندن، خوێندن بە شێوەی تێكەڵ دەبێت، ڕێكارە تەندروستییەكان لە بەشە ناوخۆییەكان و كەمپی زانكۆ دەگرینە بەر.
د. مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی بەشێك لە زانكۆكانی هەرێم كە وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاندووە، ئێمەش لە زانكۆی هەڵەبجە بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ بڕیارماندا كە لەچواری مانگی داهاتوو دەوام دەستپێبکەینەوە کە دوا وادەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزارەتە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەوامی خوێندكاران و خوێندنی وانەكان بە شێوەی تێكەڵ دەبێت واتە هەندێك وانە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین دەبێت و هەندێك وانەش بە شێوەی مەیدانی و پراكتیكی دەبێت بەتایبەت كۆلێژی وەرزش كە دەبێت بە شێوەی مەیدانی وانەكانیان بخوێنن و ڕاهێنان بكەن.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: بە هەمان شێوە بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆیی خوێندكارانیش ئامادەكاریمان كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەی كارگێڕی و زانستی و كاروباری خوێندكاران و دارایی دەستیان بە پلانی خۆیان كردووە، هاوكات مامۆستایانی زانكۆش بە كردنەوەی چەند خولێكی پێویست ئامادەكارییان كردووە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ سیستەمی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین.
دوێنێش زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین بڕیاریاریاندا كە 4ی تشرینی یەکەم دەستبكەنەوە بە دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆكانیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
6 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
30 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
6 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
30 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









