بەدواداچوون دەکرێت بۆ فڕێدانەخوارەوەی دوو جوتیاری کورد لە هەلیکۆپتەرێکی تورکیاوە

SNN
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەلێت، سەربازانی تورکیا تۆمەتبارن بەوەی دوو جوتیاریان لە شاری وانی باکووری کوردستان خستووەتە ناو هێلیکۆپتەرێکەوە و ئەشکەنجەیانداوە و دواتر لە ئاسمانەوە فڕێیانداوەتە خوارەوە، داواکارانی گشتی تورکیاش بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانە دەکەن.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە دەڵێت، ئەو رووداوەی کە باسی لێوەدەکرێت لە 11ی ئەم مانگە روویداوە، بووەتە ئاماژەیەک بۆ کاریگەرییە ترسناکەکانی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، لەسەر هاووڵاتییان.
جوتیارەکان کوردن و ناویان عوسمان سیبان تەمەن 50 ساڵ، سەروەت تورگوت 55 ساڵە، دیمەنی دەمووچاوە خوێناویەکانیان کۆمەڵگای کوردی هەژاندووە، پەرلەمانتارانی پارتی هەدەپە، لەوبارەیەوە داوای دروستکردنی لیژنەیەکی پەرلەمانی دەکت تا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئێستا تورگوت لە نەخۆشخانەی وان-ە، لە ژێر چاودێری چڕدا و لە حاڵەتی بێ هۆشیدایە، حسێنی کوڕی وتوویەتی، باوکی 11 پەراسووی شکاوە و چانسی مانەوەی لە ژیان زۆر لاوازە.
کوڕەکەی دەڵێت، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت بەڵام حکومەتی تورکیا دەیەویت رووداوەکە پەردەپۆشبکات و راستییەکان زیندەچاڵ بکات.
هەرچی سیبان-یشە، ئەم هەفتەیە لە نەخۆشخانەی سەربازی چووەتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەی کە بەسەریهاتووە، تووشی لەدەستدانی یادوەری بووە، حامید کۆجاک، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسەکە دەڵێت: “سیبان شوێن و کاتی لێتێکچووە و وەکو منداڵ قسە دەکات”.
ئەو پارێزەرە تۆمەتەکانی “ئەشکەنجە و هەوڵی کوشتنی بەمەبەست، کەمتەرخەمی لەکاتی ئەرکدا” دەخاتە ئەستۆی سەربازە تورکەکان.
رووداوەکەی وان لەدوای ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدابوو دژ بە پەکەکە لە نزیک سوریک، لەو شەڕەدا سێ سەربازی تورکیا و سێ گەریلا کوژران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









