“به بارزانیم وت: با ریفراندۆم ته‌نیا له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام پێى باش نه‌بوو”
د. مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: “پێش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به مه‌سعود بارزانیم وت: پێویستناكات ریفراندۆم له سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌ى پێ باش نه‌بوو”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ریفراندۆم نه تاپۆى ڕه‌شه نه تاپۆى سپى بۆ كورد چونكه هیچ گهرهنتییهكى نێوده‌وڵه‌تى نییه.
د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆى كورد له گفتوگۆیه‌كى كورتدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید، له تیمى ژوورى هه‌واڵى SNN باس له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان له 25ى ئه‌یلولى ساڵى 2017 ده‌كات و چه‌ند نهێنییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات و لێكه‌وته‌كانى روونده‌كاته‌وه.ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سه‌ربه‌خۆیه‌ى كوردستان كه ئێستا ته‌مه‌نى 83 ساڵه، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان پێویستیه‌كى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یی بوو؟ ده‌ڵێت: “به‌ڕاى من، ئەو ریفراندۆمەی كە لە ساڵى 2017 ئەنجامدرا پێویست نەبوو لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام بدرێت، چونكە ئەو پارێزگایانە بۆخۆیان سەربەخۆ بوون، ریفراندۆم گرنگى نه‌بوو بۆ ئه‌و شوێنانه، بەڵكو دەبوو لە سنووری ماددەی 140 ئەنجامبدرایە كە ماددەیەكی دەستورییە و مافێكی یاسایی و دەستوری كورد بوو، بۆیە دەبوو سەركردایەتی سیاسی كورد لەوكاتەدا هەوڵیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بدایە، به‌داخه‌وه بە پێچەوانەوە ریفراندۆم لەو پارێزگایانە ئەنجامدرا كە سەربەخۆ بوون و هیچ كێشەیەكیان نەبوو، ئەوەش دواجار بە زیانی ئێمە كەوتەوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا له‌كاتى خۆیدا ئه‌و بۆچوونه‌تان گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆسه‌ى ریفراندۆم؟ یان ئه‌مه ته‌نیا بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆخۆتان هه‌ڵتان گرت؟ د. مه‌حمود عوسمان ئاشكرایكرد: “به‌ڵى، من ئه‌وكات بە مەسعود بارزانیم وت: پێویست نییە ریفراندۆم لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام بدرێت، بەڵكو ئێوە هەوڵبدەن لە ناوچە جێناكۆكەكان ئەو ریفراندۆمە بكەن، بەڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بیرۆكه‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو، ئەوان ئەوەیان پێ باش بوو كە ریفراندۆم لە پارێزگا سەربەخۆكانی هه‌رێمى كوردستان ئەنجامبدرێت”.
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوڕان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له میدیاكانه‌وه وشه‌ى (تاپۆى ڕه‌ش) به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه له نێویشیاندا به‌رپرسى باڵاى وه‌ك محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام د. مه‌حمود عوسمان هاوڕان نییه له‌گه‌ڵى و له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى پێتوایه ریفراندۆم ئه‌و تاپۆ ره‌شه‌یه كه باسیدهكهن؟ ده‌ڵێت: “ئەم ریفراندۆمە بۆ گەلی كورد هیچ نییە، نە تاپۆی رەشە نەتاپۆی سپی، چونكە گەلی كورد هیچ گەرەنتییەكی نێودەوڵەتی نییە، له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا گەرەنتی نێوده‌وڵه‌تى زۆر گرنكە، بەڵام بەداخەوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێشتا ئێمەیان وەك نەتەوەیەك نەناساندووە، بەڵكو وەك بەشێك لە عێراق هه‌ژمارمان دەكەن، بۆیە هیچ گەرەنتیەكی نێودەوڵەتیمان نییە، كه گەرەنتی نێودەوڵەتیشمان نەبوو ناتوانین بڵێین تاپۆیه”.
رووداوه‌كانى دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له داخستنى ده‌رگاى فڕۆكه‌خانه‌كان، رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌میشه وه‌ك ده‌رئه‌نجامى ریفراندۆم سه‌یر ده‌كرێن، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌م رووداوانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ؟ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سه‌ربه‌خۆیه‌ى كورد كه هاوكات په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراقه باس له‌وه‌ده‌كات: “ئەو لایەنە سیاسیانەی كە بەشداربوون لە دەركردنی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، وای بۆ نەدەچوون كە ئەم ئەنجامەی ئێستای هەبێت، بۆیە من ده‌ڵێم: ئەو كەس و لایەنانەى كه بەشداربوون لە دەركردنی بڕیاری ڕیفراندۆم، به‌ته‌واوه‌تى به‌رپرسیارى هه‌موو ئه‌مانه‌ن”.
له درێژه‌ى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید، د. مه‌حمود عوسمان كه زیاتره له نیوه سه‌ده‌یه‌كه وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار كارده‌كات و خاوه‌نى ئه‌زموونێكى فراوانه باس له هاوكشهى ریفراندۆم بۆ گه‌لێكى وه‌ك كورد ده‌كات و ده‌شڵێت: “ریفراندۆم مافێكی سروشتی هەموو گەلێكە ئەنجامدانی تاوان نییە، بەڵام بۆ ئێمەی گەلی كورد تاوانە، چونكە تائێستا ئەو مافە نەدراوە بە كورد، بەداخەوە كورد وەك میللەت تەماشا ناكرێت، هەرشتێك بكات وڵاتانی دراوسێ بەجۆرێكی دیكە لێكدانەوەی بۆ دەكەن، ئەوەتا رۆژانە توركیا خەڵكی كورد دەكوژێت كەس قسەناكات، لە سوریا و تەنانەت عێراقیش بەهەمانشێوە، بەڵام كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئێمە نایەتە گۆ”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێشبینى ده‌كه‌ن جارێكى تر كورد هه‌لى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى بۆ ههڵبكهوێتهوه؟ د. مه‌حمود عوسمان پێى وانییه به‌مزووانه ئه‌وه رووبداته‌وه و روونیده‌كاته‌وه: “ناتوانم بڵێم جارێكی دیكە هەلی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گەلی كورد دەڕەخسێتەوە، دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین ناوچەكە بەرەو كوێ دەڕوات”.
له كۆتایى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سه‌ربه‌خۆیه‌ى كورد باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه و گرێیده‌داته‌وه به ریفراندۆمه‌وه و ده‌ڵێت: “هەولێر و بەغدا لە رابردوودا هەمیشە ناكۆكی لەنێوانیاندا هەبووە و كێشەیان زۆر بووە، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم بیانویەكی خسته چنگى بەغدا كە ده‌بێت ئەو ناوچە كوردییانە داگیربكاتەوە كە بەخوێنی پێشمەگەر لەدەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كرابوون و دەكەوتنە سنووری مادەی 140، ئه‌مه‌وێت ئه‌و راستییه‌ش بڵێم كه پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم بەغدا داوایەكی لەوشێوەیەی لە كورد هەبوو، بەڵام كورد رەتیكرده‌وه ئەو ناوچانە رادەستی بەغدا بكاتەوە، دواجاریش ریفراندۆم كرایە بیانوو، وه‌ك بینیشمان ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ بەغدا هەڵكرد، كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش پشتگیری بەغدایان كرد، سەرجەم ئەو ناوچانە لەژێر دەستی كورد دەرهێندران”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









