لەسەر راوە کۆتر و کێشکە لە هەولێر کەسێک کوژرا، SNNچیرۆکەکە بڵاو دەکاتەوە

SNNـ هەولێر
شەوی رابردوو لە هەولێر گەنجێک بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ دراوسێکەیان کوژاروە و کەسێکی تریش بریندار بووە، SNN چیرۆکی ڕووداوەکە بڵاودەکاتەوە.
پەیامنێری SNNلەشاری هەولێر ڕایگەیاند “شەوی رابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر گەنجێک کە دوو مانگ پێش ئێستا پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە بەناوی بارزان حوسێن، دەکوژرێت و لەهەمان شوێن گەنجێکی تر لەلایەن هەمان کەسەوە بریندار دەکرێت.
بەوتەی شایەتحاڵان ڕووداوەکە لەسەر ئەوەبووە ماڵی دراوسێیەکی بارزان بەردەوام بە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو گەڕەکەدا دەسووڕێنەوە، چەکیان بەدەستەوەیە و دوێنی شەویش ویستویانە ڕاوی کۆتر و باڵندە بکەن لەنزیک ماڵی بارزان، باوکی بارزان پێیان دەڵێت “تکایە ڕووی چەکەکەتان مەخەنە لای ماڵی ئێمە، بەڵام لەسەر ئەو قسانە دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا بارزان کە نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دەکوژێت”.
لەهەمان شوێن و گەڕەک لەکاتی دروستبوونی ئەو کێشەیە هەمان ماڵ تەقە لەگەنجێکی تر دەکەن و ئەویش بریندار دەکەن.
لای خۆشیەوە محەمەد سەباح سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی بە SNN راگەیاند “ئەمشەو لە شاری ھەولێر گروپێک مافیا ئاسا ھێرش دەکەنە سەر ماڵێک لە ئەنجامدا بنەماڵەی شەھیدەکە کوژرا و کەسێکی تریش بریندار دەبێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێک دەستپێبکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەو مافیا و چەکبەدەستانەی کە ڕۆژانە بوونەتە مایەی کێشە بۆ هاوڵاتیان”.
SNN پەیوەندی کرد بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەڵام ماوەیەکە بەشێوەیەکی فەرمی پۆلیسی هەولێر هیچ لێدوانێک بۆ کاناڵەکانی ڕاگەیاندن نادات تەنها چەند کەناڵێکی دیاریکراوی خۆیان نەبێت.

وێنەی گەنجە کوژراوەکە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









