ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNNـ بڕیار محەمەد
بڕیاروایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن كۆدەبێتەوە و ئەندامێکی فراکسیۆنی سەوزیش دەڵێت “کورد بەشدار دەبێت و قسەی خۆمان دەکەین”.
جەمال شوکر، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بەرنامەی كار، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە، بە تەواوکردنی گفتوگۆ دهربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی، “کوردیش بەشداری لەکۆبوونەوەکەدا دەکات و قسەی خۆشمان دەبێت ئەگەر زانیمان پڕۆژە یاساکەش بەدڵی کوردە ئەو دەنگی پێدەدەین لە راستیشدا تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیە و رێکەوتنێک لەنێوان فراکسیۆنەکانی کورد لەبەغداد لەگەڵ کوتلەکانی دیکەدا نەکراوە”
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە 6/6/2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر یاسا پرۆسەكە رێکكنەكەوتوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









