پارێزگاکانی عێراق بەپێی ژمارەی دانیشتوان دابەشی چەند بازنەیەک دەکرێن

SNN
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق گەیشتۆتە چەند “سیغە”یەکی مامناوەند بۆ جیاکردنەوەی هەر پارێزگایەک بەسەر بازنەی هەڵبژاردندا بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی”.
بەپێی ئەو داڕشتنەی لیژنە پەرلەمانییەکە پێیگەیشتووە “هەر پارێزگایەک لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانەکەی دابەشی سەر چەند بازنەیەک دەکرێت”.
هەر بەپێی پێشنیازەیاساکە، هەر چوار کورسییەکی پەرلەمانیی بازنەیەکی هەڵبژاردنی بۆ دادەنرێت و کەمترین بازنە لە پارێزگایەکدا 2 بازنەیە و زۆرترینیش 17 بازنەیە کە شاری بەغدا دەگرێتەوە.
بڕیاروایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن كۆبببێتەوە و ئەندامێکی فراکسیۆنی سەوزیش دەڵێت: “کورد بەشدار دەبێت و قسەی خۆی دەکات”.
جەمال شکور، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بەرنامەی كار، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە، بە تەواوکردنی گفتوگۆ دهربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.
وتیشی: “کوردیش بەشداری لەکۆبوونەوەکەدا دەکات و قسەی خۆشی دەبێت “ئەگەر زانیمان پڕۆژەیاساکە بەدڵی کوردە ئەوە دەنگی پێدەدەین، لە راستیشدا تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆ و رێککەوتنێک لەنێوان فراکسیۆنەکانی کورد لە بەغدا لەگەڵ کوتلەکانی دیکەدا نەکراوە”.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە 6/6/2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر یاسا و پرۆسەكە رێکكنەكەوتوون.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









