
کۆرۆنا
SNN
بەرپرسانی تەندروستی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، تەنها دوێنێ، 16 هەزار و 96 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، تاوەکو ئێستاش 31 هەزار و 511 کەس لەو وڵاتە ئەوروپییە، بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەریتانیاش لە ماوەی 24 کاتژمێر، تۆمارکردنی شەش هەزار و 634 حاڵەت نوێی راگەیاند.
بەرپرسانی هەردوولا داوا دەکەن، خەڵک خۆیان لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و کۆبوونەوە بەدووربگرن چونکە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئەوروپای گرتووەتەوە.
دوێنێ هەینی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا تووشبوونی 12 هەزار و 272 کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند، بەجۆرێک ئێستا لە 30%ـی دانیشتوانی ئیسپانیا تووشی کۆرۆنا بوون.
لە ئەڵمانیاش، ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا بۆ زیاد لە دوو هەزار بەرزبووەتەوە.
تاوەکو ئێستا وڵاتانی ئەوروپا، هیچ جۆرە دەرمان یان ڤاکسینێکیی یەکلاکەرەوەیان بۆ کۆرۆنا بەرهەم نەهێناوە؛ تاکە هەوڵی نوێ بەریتانیایە کە دەستی بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ کردووە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









