روحانی: سزاکانی ئەمریکا بە بڕی 150 ملیار دۆلار زیانی لێداوین

ئیبراهیم ڕهئیسى، سهرۆككۆمارى ئێران | فۆتۆ: Irna
SNN
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند: سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران بە بڕی 150 ملیار دۆلار زیانی بە ئێران گەیاندووە، ئەگەر ئەو سزایانە نەبوایە ئێرانییەکان ژیانێکی خۆشتریان دەبوو.
روحانی ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە تاران وتی: “ئیسرائیل و توندڕەوەکانی ئەمریکا هۆکاری کێشەکانی ئێرانن”.
راشیگەیاند: “سزاکانی ئەمریکا نامرۆیین و تیرۆرستانەن، بەهۆیەوە ئێرانیەکان لە خۆراک و دەرمان بێبەشدەبن، ئەگەر هاووڵاتییانمان بیانەوێت ئۆباڵی ئەو هەموو گرفتارییە بخەنە ئەستۆی کەسێک، دەبێت بیخەنە ئەستۆی واشنتن”.
ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە سیاسەتی “قورسترین فشار”ی دژ بە ئێران بەکارهێنا، کە بەهۆیەوە دراوی ئێرانی بەهاکەی بۆ ئاستێکی پێوانەیی لاوازبووە.
سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چەندین جار جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە سزاکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئێران “کۆتایی بە پشتیوانیکردنی تیرۆر (ئەو گروپە چەکدارییانەی کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان) دەهێنێت”، هەروەها بە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەی دەزانن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









