
لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
دابان محەمەد لە روونکردنەوەیەکیدا باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەکات و دەشڵێت: سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان تا ئەو جێگەیە بایەخی هەیە کە نوێنەرایەتی خەڵک بکات، لەوە بترازێت و ببێتە حزبێکی دەست و دەم بەستراو بۆ رازیکردنی دڵی پارتی، هیچ نرخێکی نییە، لە لێدوانێکیشیدا بۆ SNN دەڵێت: “هەڵوێستی داهاتوومان کرداری دەبێت”.
لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە دابان محەمەد، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: لە لایەن ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەستوەردانی زەق و ئاشكرا كرا لە هەڵبژادنی سەرۆكی فراكسیۆن، بە پێدانی ئیمتیازات و ویستیان هاوڕێكانمان دەنگمان پێنەدەن بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
ناوبراو دەڵێت: كاتێك رێكخەری گشتی گۆڕان زانی زۆرینەی فراكسیۆن پشتگیری من دەكەن هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنی ڕاگرتووە و دەستی بەسەر ژووری هەڵبژاردنی گۆڕاندا گرت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی پێش وادەی هەڵبژاردنەكە دەستێوەردانی ئاشكرا و زەق كرا، تۆمەت بەخشرایەوە دژی بەشێك لە فراكسیۆن و بەكارهێنانی ڕێگای ناشەرعی و هەڕەشە و تەنانەت ئیمتیاز و بەخشین، بەرامبەر ئەو هاوڕێیانەم كە پێیان وابوو پشتیوانیم دەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕەتكردنەوەی دەرئەنجامەكان نەك لەبەر ئەوەی كە سەرۆكایەتی فراكسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵكو، لەبەر ئەوەی كە بۆچی رێكخەری گشتیی جیاوازی لە نێوان دوو پەرلەمانتاری حزبەكەیدا دەكات، بۆ منیش و هاورێكانیشم لە فراكسیۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاوە نیگەرانین، دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بكەمەوە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، گرنگی و بایەخی تا ئەو جێگەیە هەیە، بتوانێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵك بكات، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەكی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیكردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێكی نیە و ناشبێت.
لەبارەی ئەو روونکردنەوەیەوە SNN پەیوەندی بە دابان محەمەد کرد و لە وەڵامدا وتی: “هەڵوێستی داهاتوومان سەلماندنی قسەکانمانە بە کردار”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەچوو، تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هەڵبژاردنەكە، هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بوون.
بەپێی دەستووری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبوو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بوو، ئەوا ئەولەویەت بۆ ژنەكە دەبێت، بۆیە ژووری هەڵبژاردن و دواتریش ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد و (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









