
دهۆک
SNN- بڕیار محەمەد
ئەگەرچی پارێزگای دهۆک خاوەنی سروشتێکی دڵگیرە بەڵام تا ئێستا وەک “پایتەختی گەشتیاری” نەناسێندراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆکیش دەڵێت: حەوت ساڵە بۆ ئەو مەبەستە لە هەوڵداین بەڵام بارودۆخی کوردستان رێگرە لەبەردەمماندا.
بەرپرسی کاروباری پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک رایدەگەیەنێت: “لە ساڵی 2013 ئێمە بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدابووین کە بتوانین شاری دهۆک وەکو پایتەختی گەشتیاری بناسێنین، بەڵام بارودۆخی کوردستان رێگر بوو لە هەوڵەکانمان و بێگومان هەوڵەکانیش بەردەوامن تاوەکو ئێستا”.
شەماڵ جەعفەر، بەرپرسی کاروباری پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک بە SNN ی راگەیاند: “ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک لە ساڵی 2013ەوە خەریکین بۆ وەرگرتنی ناسناوی پایتەختی گەشتیاری، بەڵام دۆخی دارایی و هاتنی شەری داعش و چەند پرسێکی تر، کارەکانی ئێمەی کەمێک سست کردووە بۆ ئەو کارانەی کە دەبوو بکرێن، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەم بابەتە بەردەوامی هەیە”.
وتیشی: ژمارەیەک رێکخراوی ناوخۆیی چەندین جار راپرسیان لەسەر دیاریکردنی شارەکانی کوردستان وەکو پایتەختی گەشتیاری ئەنجامداوە، بەپێی دەرئەنجامی ڕاپرسیەکان دهۆک بە رێژەی لە 95٪ لە پێش هەموو پارێزگاکانی دیکەی کوردستان بووە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگاری دهۆک بەراورد بە ساڵانی رابردوو سەدا 70 کەمی کرد، ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەپارێزگای دهۆک ئێستا هەندێک ئاسانکاری دیکەیانکردوە بە مەبەستی هاتنی زیاتری گەشتیاران بۆ سنوورەکە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









