حكومه‌تى هه‌رێم دان به بڕوانامه‌ى زانكۆ تایبه‌ته‌كانى ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ده‌نێت

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دان ده‌نێت به بڕوانامه‌ى ده‌رچووانى زانكۆ تایبه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى راستاندن بكرێت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له‌و زانكۆیانه بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و راژه‌كه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه.
به‌پێى نووسراوێك كه واژووى ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم كراوه، “حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر داننان به بڕوانامه‌ى ده‌رچووانی زانكۆ تایبه‌ته‌كانى سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی تاكو ساڵی خوێندنی (2014 – 2015) وه‌رگیراون مه‌به‌ستی راستاندن بۆ بڕوانامه‌كانیان”.
له نووسراوه‌كه‌دا باس له‌و كه‌سانه كراوه كه له‌دواى ساڵى (2014 – 2015) بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه و تێدا هاتووه، “پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم و عێراق به‌یه‌كه‌وه دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ری”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌رى ناوچه جێناكۆكه‌كان له زانكۆ تایبه‌ته‌كانى ئه‌و ناوچانه بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه كه راژه‌كه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه راستاندن بۆ بڕوانامه‌كانیان نه‌كراوه.

ده‌قى نووسراوه‌كه
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









