لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە سوتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی پێكهێندرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هۆكاری سوتانی سنەروبەركانی شاری سلێمانی و هەوڵەكان بۆ دووبارەی سەوزكردنەوەی ئەو ناوچەیە، لیژنەیەكی پەرلەمانی لە نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان پێكهێندراو پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی هاوكاریكردنی لیژنەكەی پێداون.
جەلال محەمەد، ئەندامی پرلەمانی كوردستان و ئەندام لە لیژنە پەرلەمانییەكەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: وەك پەرلەمانی كوردستان بە ئەركی سەرشانی خۆمان زانی كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەبارەی سوتانی ئەو دار سنەوبەرانە بكەین كە دەكەونە سەر ڕێگایەكی سەرەكی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پەرلەمانی تایبەتمان پێكهێناوە و ئەمڕۆش بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی شوێنەكان كردوو لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری سلێمانیش كۆبووینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری سەرەكی لیژنەكەمان لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری سوتانی ئەو دارسنەوبەرانە و دەستنیشانكردنی لایەنی كەمتەرخەم لە بابەتەدا، هاوكات بەدواداچوون بۆ ئەوە دەكەین كە گوایە مەبەست لە سوتاندنی ئەو دارسنەوبەرانە بۆئەوەیە كەشوێنەكەیان بكرێتە پڕۆژەی بازرگانی.
ئەندامی ئەو لیژنە پەرلەمانییە بۆ لیكۆڵینەوە لە سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هۆكاری سوتاندنی ئەو دارسنەوبەرانە ڕوون نەبووەتەوە، هاوكات هەریەكە لەپارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا بەڵێنی هاوكاریكردنیان پێداوین لە بەدواداچوونەكانماندا و هەوڵەكان بۆ دووبارە سەوزكردنەوەی ئەو ناوچەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









