ماوه‌ى 3 ساڵه پرۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك وه‌ستاوه و پاره‌كه‌شى نادیاره

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك | فۆتۆ: KurdistanBoards
SNN ـ دهۆک
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى هه‌شت ساڵه 80 ملیۆن دۆلار بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك ته‌رخانكراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ته‌واونه‌كراوه شێوازى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌شى دیار نییه.
له ساڵى 2012 پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى شیرینى یه‌كێك له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى گازپڕۆمى ڕووسى وه‌رگرت، بڕى 80 ملیۆن دۆلارى ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخانكرد بۆ پرۆژه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له پارێزگاى دهۆك، هه‌مان ساڵ به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه دانرا.
پاش تێپه‌ڕینى دوو ساڵ له كاركردن له‌و پرۆژه‌یه له ساڵى 2014 به بیانووى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى دارایی كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا وه‌ستێنرا، دواتر له ساڵى 2015 دووباره كاركردن له پرۆژه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆرى نه‌خایاند و له ساڵى 2017 دووباره كاره‌كانى وه‌ستان و تا ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه به ته‌واونه‌كراوى ماوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له پرۆژه‌كه دهستیكهوتوون و له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه ئاماده‌نه‌بوو ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، “ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ و شه‌ش مانگه كاره‌كانى پرۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك وه‌ستاون و چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه بۆشى ته‌رخانكراوه به نادیارى ماوه‌ته‌وه، له ئێستادا دیارنییه بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ندى ماوه و چه‌ندى خه‌رجكراوه، پرۆژه‌كه‌ش له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى جێبه‌جێكردنیدایه”.
بڕیاربوو فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى لوبنانیه‌وه به‌ناوى (دار ئه‌ل-هه‌نده‌سه) كاره سه‌ره‌تاییه‌كانى ته‌واوبكرێن، پاشان له قۆناغى دووه‌مدا كاره‌كانى بدرێنه ده‌ست گروپى كۆمپانیاكانى (Ternir Group) كه ئه‌مریكین له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى تر‌ى كۆرى.
پرۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى نزیكه‌ى هه‌زار هێكتار زه‌وى له نزیك گوندى سومه‌یل بوونیادنراوه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك.
پرۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه له ساڵى 2017 دراوه‌ته ده‌ستى كۆمپانیاى (Makyol)ى توركى، به‌ڵام هه‌مان ساڵ كه دراوه‌ته ده‌ستى پرۆژه‌كه وه‌ستاوه و كۆمپانیاكه‌ش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌رى نه‌داوه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند جارێك پرسیارییان ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه له‌باره‌ى هۆكارى وه‌ستانى پرۆژه‌كه و بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆى و ورده‌كارى پرۆژه‌كه‌وه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى هیچ پرسیارێكى له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه‌ته‌وه”.
SNN بۆ وه‌رگرتنى زانیاریى له‌سه‌ر بابه‌تى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كرد به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌م بابه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچكامیان به بیانووى هه‌ستارى بابه‌ته‌كه و نه‌بوونى زانیارى له‌سه‌رى ئاماده‌نه‌بوون قسه‌ى له‌باره‌وه بكه‌ن.

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك

كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك له ساڵى 2013

كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك له ساڵى 2017
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









