به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له حه‌مرین: كورد چانسى به ده‌ستهێنانى كورسى زیاتره له پێشووتر

هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له یه‌كه‌م خولى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه تاوه‌كو ئێستا كورد له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ته‌نها له خولى یه‌كه‌م توانیویه‌تى یه‌ك كورسى به ده‌ست بهێنێت و له سێ خوله‌كه‌ى دیكه هیچ كورسییه‌كى به ده‌ستنه‌هێناوه. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرینى یه‌کێتیش ده‌ڵێت ئه‌مجاره ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى كورد زیاتره.
كه‌ریم شوكر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرینى یه‌كێتى له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر وه‌كو لایه‌نى كوردى له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و خورماتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى كورد له خوله‌كانى پێشووتر زیاتره.
وتیشى، “پێشتر كورد ته‌نها له خولی یه‌كه‌م یه‌ك كورسى به ده‌سهێناوه، به‌ڵام له سێ خوله‌كه‌ى دیكه كه پشكى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین 12 كورسی بووه كورد نه‌یتوانیوه كورسی مسۆگه‌ر بكات ئه‌گه‌رچى ده‌نگى باسیشى هێناوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێژه‌ى قانوونى لیستى پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه كورسى به‌رنه‌كه‌وتووه”.
كه‌ریم شوكر رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2014 وه‌كو پاڵێوراوى كورد و یه‌كێتى له ناوچه‌كه توانیومه 17 هه‌زار ده‌نگ و ده‌نگى یه‌كه‌مى سه‌ر پارێزگاى سه‌لاحه‌دین به ده‌ستبهێنم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیسته‌كه پێویستى به 22 هه‌زار ده‌نگ هه‌بووه نه‌یتوانیوه سه‌ربكه‌وێت، بۆیه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا كه بازنه‌ى داخراوه و ده‌نگى تاك ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه كورد ئه‌گه‌رى زیاتره سه‌ربكه‌وێت و ببێته خاوه‌نى كورد له خورماتوو.
باسیشى له‌وه‌كرد، “وه‌كو لایه‌نه كوردییه‌كان په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى باش له نێوانیان هه‌یه و چاوه‌ڕوانى پێشهاته‌كانى داهاتوون بۆ ئه‌وه‌ى كاندید دیارى بكه‌ن و ئاماده‌كارى ده‌ست پێبكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن”.
ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌حه‌مرین له كاتێكدایه، ده‌نگۆى ئه‌وه له ئارادایه له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین سێ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه و خورماتوو كه گه‌وره‌ترین ناوچه‌ى كورده له سنووره‌كه له‌گه‌ڵ قه‌زاكانى تكریت و ئامرلى و دووره و ناحیه‌ى زلوعیه كراون به یه‌ك بازنه‌و له حاڵه‌تێكى لهمشێوهیهشدا كورد له نێو نه‌ته‌وه‌كانى تر زیانى زۆرى پێده‌گات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









