کۆرۆنا 200 ملیۆن دۆلار زیانی بە كەرتی گەشتیاری هەرێم گەیاندووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و درێژەكێشانی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، زیانێكی ئابووری زۆر بە كەرتی گەشتیاری هەرێم كەوتووە، زیانەكان تەنیا لایەنی حكومی ناگرێتەوە بەڵكو كەرتی تایبەتیش پشكی شێری بەركەوتووە بە جۆرێک، لەماوەی ئەمساڵدا زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار زیان بە خاوەن پرۆژە گەشتیارییەكان كەوتووە.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری كەرەنتینەكردن و هاوكات درێژەكێشانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە ئێستاشەوە زیانێكی ئابووری زۆری بەر كەرتی گەشتیاری هەرێم گەیاندووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیش زیانەكانی ئەو ڤایرۆسە بەڕوونی بە خاوەن پرۆژە گەشتیارییەكان و خاوەن باخ و رێستۆرانتەكانەوە دیارە و كاریگەری خراپی هەبووە، چونكە دەتوانین بڵێین لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتەواوەتی وەستاوە و ماوەیەكی كەمە جموجوڵێك پەیدا بووە لە بواری گەشتیاریدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوودا داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان زۆر كەمی كردووە یاخود هەر داهاتییان نەبووە، بەجۆرێك ئەگەر رێستۆرانتێك لە مانگێكدا پێنج هەزار دۆلار داهاتی هەبووبێت ئەوا لەمساڵدا هیچی نەبووە، چونكە رێستۆرانتەكەی داخراوە و گەشتیاری بۆ نەهاتووە بەهۆی كۆرۆناوە، هاوكات زیانەكان تەنیا لەكەرتی تایبەت نەكەوتوون بەڵكوو كەرتی حكومیش بەهەمان شێوە زیانی بەركەوتووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەر گەشتیارێك لە مەرزەكانەوە دەهات، بڕە پارەیەكی لێ وەردەگیرا كە داهاتەكەی بۆ حكومەت دەگەڕایەوە، بەڵام ئەمساڵ هاتنی گەشتیار ڕاگیراوە ئەوەش زیانی دوو لایەنەی بە حكومەت و بۆ کەرتی تایبەتیش هەبووە، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی بە گوێرەی خەمڵاندنەكانی ئێمە لە ماوەی ئەمساڵدا زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار زیان بەكەرتی گەشتیاری كەوتووە بە هەردوو كەرتی حكومی و تایبەت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









