
قادر عوسمان، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
دوێنێ یه‌كشه‌ممه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ى شكارته سه‌ربه قه‌زاى ڕانیه له ماڵه‌كه‌یدا خۆى كوشت، كهسوكارهكهشى ئاماژه بهوهكهن، “به‌هۆى تێكچوونى بارى ده‌روونییه‌وه خۆى كوشتووه”.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه بە SNNی راگەیاند: “دوێنێ یەکشەممە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی قادر عوسمان کە تەمەنی 49 ساڵ بووە گەیەنرایه نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبوو”.
وتیشی: “قوربانییەکە پیشەی پێشمەرگە بوو و دانیشتووی کۆمەڵگەی شکارتە بوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، رووداوەکە خۆکوژی بووە قوربانیيەکە لە ماڵەی خۆیدا خۆی کوشتووە، هه‌ربۆیه كه‌س به‌تۆمه‌تى تاوانه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له كه‌سوكاریی قوربانییه‌كه‌وه دهستكهوتوون، “ماوه‌یه‌كه قادر عوسمان بارى ده‌روونى تێكچووه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له رووداوه‌كه‌ش بارى ده‌روونى ناجێگیرتر بووه، به‌وهۆیه‌وه خۆى كوشتووه، ئه‌گه‌رنا كێشه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه”.
خۆكوشتن له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه، به‌تایبه‌تیش له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، كۆتا حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ش كه روویدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د كه خاوه‌نى چوار منداڵبوو له قه‌زاى شه‌قڵاوه كۆتایی به‌ژیانى خۆیى هێنا له‌كاتى ئه‌ركدا چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌رگرت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









