“چۆڵكردنى باڵیۆزخانهى ئهمریكا له بهغدا عێراق دهباتهوه خاڵى سفر”

چۆڵكردنى باڵیۆزخانهى ئهمریكا له عێراق | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق مەترسی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت و عێراق دەباتەوە خاڵی سفر.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق لێكەوتەی خراپی دەبێت، چونكە بە تەنیا كشانەوەی ئەمریكا نییە لەڕووی سەربازییەوە بەڵكو لەڕووی سیاسی و ئابووریشەوە كاریگەری خراپ لهسەر عێراق جێدەهێڵن، چونكە تا ئێستا عێراق نەیتوانیووە لەسەر پێی خۆی راوەستێت رۆژانە دەبینین پێشێلی سەروەری عێراق دەكرێت، هاوكات هێشتا مەترسی دووبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش بوونی هەیە، لەڕووی ئابوورییەوە عێراق زۆر وێرانە، لەم كاتەدا عێراق زۆر پێویستی بە مانەوەی ئەمریكا هەیە”.
وتیشى: “بە كشانەوەی ئەمریكا و داخستنی باڵیۆزخانەكەی، عێراق دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر و متمانەی نێودەوڵەتیش لەدەستدەدات، چونكە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە پاراستنی باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكان ئەركێكی ئەخلاقی و نێودەوڵەتییە و دەبێت عێراق پێوەی پابەند بێت، بۆیە لە ئەگەری نەپاراستنی كۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەكان عێراق رووبەڕووی گرفتی زۆر دەبێتەوە، دووریش نییە جارێكی دیكە كۆمەڵێك ئابڵوقەی نێودەوڵەتی بەسەردا بسەپێندرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ناكرێت و جێگەی قبوڵی ئەمەریكییەكانیش نییە، لەبری ئەوەی پاداشتی بدرێتەوە لەو خەرجییە زۆرەی لە عێراق خەرجی كردووە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردووە بۆ لەناوبردنی داعش، بەڵام لەبەرامبەردا شەوانە بە ئاشكرا هێرشبكرێتە سەر باڵیۆزخانەكەی، ئەمە كارێكی بێمانایە و دەبێت حكومەتی عێراق زۆر بەپەلە چارەسەری ئەمە بكات بە پێچەوانەوە زۆر زیانی بەردەكەوێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









