
دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەرپرسانی حكومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەی گشتی عێراق و هاوكات كەمكردنەوەی هەڵئاوسان دروستبووە، حكومەتی عێراق بیری لە خستنەبازاڕی دراوێكی نوێی دیكە كردووەتەوە، پسپۆڕێكی ئابووریش ئاماژە بە لێكەوتە باش و خراپەكانی ئەم هەنگاوەی حكومەتی عێراق دەكات.
فاروق غەفور، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابووری بە SNNی راگەیاند: “ئامانج لە گۆڕینی دراو لەڕووی ئابوورییەوە چەندین لێكەوتەی باش و خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت كاتێك هەر حكومەتێك بە وەها كارێك هەستێت، ئەوەشی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە كە بەنیازە وەها كارێك بكات، بۆ هاووڵاتییان سوودی دەبێت بەو پێیەی كە پارەی دەستی هاووڵاتییان زیاد دەكات، بەڵام لەبەرامبەردا بۆ حكومەت زیانی دەبێت، چونكە ئەگەر دراوە نوێیەی كە دەریدەكات بە قەبارە و بڕی كەم نەبێت، هەروەها نەخرێتە بواری وەبەرهێناوە ئەوا هێندەی دیكە هەڵئاوسان دروستدەبێت”.
وتیشى: “زۆربوونی هەڵئاوسان دۆخی ئابووری وڵات هێندەی دیكە تێكدەدات، هاوكات لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتی و بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دراوی بیانی كاریگەری خراپی دەبێت، چونكە هەمیشە لەكاتی دەركردنی هەر دراوێكی نوێدا بەهاكەی لە دەرەوە دادەبەزێت لەبەرامبەریشدا دەبێت بڕێكی زیاتر پارە دابینبكرێت بۆ هاوردەكردن، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی ناوخۆیی زیاد دەكات، بەوجۆرەش لە هەردوو بارەكەدا حكومەت گرفتێكی دیكە بۆ خۆی زیاد دەكات و كاریگەری درێژخایەنی دەبێت لەسەر ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان”.
ئەو پسپۆڕەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو: “زۆر گرنگە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی عێراق زۆر بە هەستیارییەوە دەست بۆ ئەم بابەتە ببەن، چونكە بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی گشتی خستنەبازاڕی دراوی نوێ چارەسەر نییە، چونكە بۆخۆشیان دەزانن كە ئابووری عێراق ئابوورییەكی جێگیرنییە و ئەگەر ئەم كارەش بكرێت ئابووری عێراق تووشی ئیفلیجی تەواوەتی دەبێت”.
وتەكانی ئەو پسپۆڕەی بواری دارایی و ئابووری لە كاتێكدایه كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە (سیولە) دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









