بەهۆی كۆرۆناوە ئەمساڵ هیچ جۆرە فێستیڤاڵێكی كشتوكاڵی ئەنجام نادرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ساڵانی ڕابردوودا و لە پارێزگا جیاوازەكانی هەرێم چەندین فێستیڤاڵی كشتوكاڵی تایبەت بە خستنەڕووی بەرهەمی جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان ئەنجامدەدرا، بەڵام بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئەمساڵ هیچ جۆرە فێستیڤاڵێكی كشتوكاڵی ئەنجام نادرێت.
رزگار ئەمین خدر، جێگری بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوو كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئارادا نەبوو ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا فێستیڤاڵی تایبەت بە خستنەڕووی بەرهەمی جوتیارانمان ئەنجام دەدا كە كاریگەری باشیان هەبوو لە ڕەخساندنی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، بەڵام لەم ساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكات زۆرتربوونی قەیرانی داراییەوە هیچ پلانێكمان نییە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ساڵانەی بەروبوومی جوتیاران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەروبوومی جوتیاران لە بەرهەمە جیاوازەكان زۆر باش بووە و تاڕادەیەكی زۆریش بەرهەمەكانیان لەناوخۆدا ساغ بووەتەوە بەڵام هەندێك بەرهەم هەن كە ڕێژەیەكی زۆریان لێ دەچێندرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی لەكاتی وەری پێگەیشتنیاندا، خستنەڕوو زیاتربێت لە خواست ئەمەش وادەكات نرخەكەی بەدڵی جوتیاران نەبێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، جەختی لەوەشكردەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ رێگریكردن لە هاوردەكردنی ئەو بەروبومانەی كە هاوردەكردنیان قەدەغەیە لە مەرزە سنورییەكانەوە، بۆ ئەمساڵیش تواندراوە تاڕادەیەكی باش كۆنترۆڵی ئەو بابەتە بكرێت كە ئەمەش لە بەرژەوەندی جوتیاران و گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆیی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









