ئالان حەمە سەعید: ئەگەر كۆرۆنا یارمەتیدەر نەبێت پۆلەكانی یەك و دووش ناكەینەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری پەروەردەی هەرێم لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە گوندی باریكەی ناوچەی شارەزوور ئاماژەی بە بەربەستەكانی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ كرد و ئەوەی ڕوونكردەوە كە كردنەوەی پۆلی 12 ی ئامادەیی وەك هەڵسەنگاندنێكە بۆ رەوشی كۆرۆنا ئەگەر بزانین مەترسی لەسەر خوێندكار دەست دەبێت پۆلەكانی یەك و دووش ناكەینەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە گوندی باریكەی ناوچەی شارەزوور ئەوەی بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند: بەپێی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزارەت دراوە لە 10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلەكانی یەك و دووی بنەڕەتی دەستپێدەكاتەوە، ئێستا خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێكردووە و ئێمە لە قۆناغی چاودێریكردنی پرۆسەكەداین، بۆ ئەوەی بزانین كۆرۆنا تا چەند كاریگەری لەسەر مامۆستا و خوێندكاران دەبێت، ئەگەر بزانین كاریگەری خراپ بەجێدەهێڵێت و مەترسی لەسەر ژیانی خوێندكاران دروست دەبێت ئامادەنین پۆلی یەك و دووش بكەینەوە چونكە پاراستنی گیانی خوێندكارانمان بەلاوە گرنگترە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە پلانی وەزارەتی پەروەردە نییە كە كەرتی ئەهلی شوێنی كەرتی حكومی بگرێتەوە لە بواری پەروەردەدا ئامادەش نین یەك بینای خوێندنگا بدەینە كەرتی ئەهلی، ئەو قسانەشی كە باس لەوەدەكەن گوایە كەرتی پەروەردە دەدرێتە كەرتی ئەهلی دوورن لەڕاستییەوە، رێگریش لەوە دەكەین كوالیتی خوێندن لە قوتابخانە حكومییەكان دابەزێت.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو: دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان لە هەر شوێنێك بەتایبەتی لە گوندەكان ئەگەر ژمارەی قوتابیان كەم بێت و هێڵی ئینتەرنێت خراپ بێت، دەتوانین بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی لە تەواوی قۆناغەكان خوێندن دەوام دەست پێبكەنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









