
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هەرێم بەدزییەوە 21 هەزار کەسی دامەزراندووه، ده‌شڵێت: “هیچ کەس بە وەزیری داراییشەوە نازانێت ژمارەی مووچەخۆران چەندە”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: ” پێش بایۆمەتری، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی مووچەخۆران بە نزیکی ملیۆنێک و 400 هەزار مووچەخۆرە، کە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری تەواو بوو لە ساڵی 2017 حکومەت رایگەیاند، ژمارەی مووچەخۆران بە نزیکی ملیۆنێک و 249 هەزار مووچەخۆرە، واتە بەهۆی بایۆمەترییەوە 151 هەزار مووچەخۆر کەمیکردووە”.
وتیشى :”رۆژی 20ى كانونى دووه‌مى 2020، لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی مووچەخۆران ملیۆنێک و 255 هەزار مووچەخۆرە، واتە لەماوەی نزیکەی دوو ساڵدا 6 هەزارو 500 مووچەخۆر زیادیکردووە، رۆژی 6ى ئه‌یلولى 2020 وەفدی هەرێم لەبەغدا بوو لەگەڵیان کۆبووینەوە، لەوێ ئامارێکیاندا بە ئێمە و وتیان: ژمارەی مووچەخۆران ملیۆنێک و 256 هه‌زار و 850 مووچەخۆرە، واتە لە چوار مانگی یەکەمی 2020 هەزار و 350 مووچە‌خۆریتر زیادیکردووە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “رۆژی 28ى ته‌مموزى 2020 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیری دارایی هەرێم وتی: ژمارەی مووچەخۆران ملیۆنێک و 270 هەزار مووچەخۆرە”.
رێبوار كه‌ریم ئاشكرایكردووه: “هەفتەی پێشوو لە بەغدا لەگەڵ هەندێك کاربەدەستی حکومەتی عێراق کۆبوومەوە، سەرجەمیان وتیان: ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام زیاد دەکات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “ئەگەر دیقەت بدەن بەپێی ئەم ئامارانەی حکومەت بێ، بە بەردەوامی ژمارەی مووچەخۆر زیادی کردووو، لە کۆتایی 2017وە تا کۆتایی مانگی ته‌مموزى 2020 حکومەتی هەرێم نزیکەی 21 هەزار کەسی دامەزراندووه”.
به وته‌ى رێبوار كه‌ریم سێ ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆده‌كه‌نه‌وه كه بریتین له: “یان حکومەت بە بەردەوامی و بەدەر لە رێنمایی و بە واستە خەریکی دامەزراندنی خەڵکە، ئەو گەنجانەشی کە چەندین ساڵە چاوەرێی هەلی کارن دەبێ زەقەی چاویان بێت، یان هیچ کەس بە وەزیری داراییشەوە نازانێت ژمارەی مووچەخۆران چەندە، یان هەردووکیانە، دامەزراندنی ژێربەژێر بەردەوامەو لەولاشەوە فەوزای نەبوونی لیستی بایۆمەتری مووچەخۆرانە”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









