نوێترین زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ

دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا ڕاپۆرتی پزیشكی دادی تایبەت بەهۆكار و چۆنیەتی كوشتنی ئەو دوو خوشكەی چەمچماڵ نەگەڕاوەتەوە هاوكات تا ئێستاش شوێنی نیشتەجێبوونی باوكی دوو كچەكەمان بۆ دەستنیشان نەكراوە بەڵام لەوە دڵنیاین كە لەدەرەوەی چەمچەماڵە، لە هەفتەی داهاتووشەوە چەند ڕێوشێونێكی دیكە دەگرینە بەر.
ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانمان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی بكوژی تاوانی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەوەی بووتە گرفت لەبەردەمماندا ئەوەی كە تا ئێستا ڕاپۆرتی پزیشكی دادی تایبەت بە هۆكار و چۆنییەتی كوشتنی ئەو دوو خوشكەمان بۆ نەگەڕاوەتەوە، هاوكات تا ئێستا نازانین باوكی ئەو دوو خوشكە لە كوێ خۆی حەشارداوە بەڵام لەوە دڵنیاین كە لەدەرەوەی چەمچەماڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەگەڵ دادوەر و لایەنە ئەمنییەكان بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ كاركردن لەسەر ئەو دۆسیەیە، هەر بە فەرمانی دادوەریش لە ئەمڕۆ و سبەی و هەفتەی داهاتوو بە فەرمانی دادوەر، چەند ڕێوشوێنێكی دیكە دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو تاوانە قێزەونە، بەڵام لەبەر ڕەوتی لێكۆڵینەوە و لایەنی ئەمنی ناتوانم وردەكاری چۆنیەتی گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە ئاشكرا بكەم”.
قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری نەگەڕانەوەی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی پێدەچێت پەیوەندی بەو لێكۆڵینەوە كیمیایی و فیزایی و جەستەییەوە هەبێت كە بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ئەنجامدراوە، تا ئێستا ئەنجامەكان دەرنەچوون، بەڵام لە هەموو ئەگەرەكاندا ئێمە بەردەوامین لەكارەكانمان بۆ دزۆزینەوەی بكەرانی ئەو كارە نامرۆڤانەیە.
وتەكانی قایمقامی چەمچەماڵ لەكاتێكدایەكە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو كچی تەمەن 17 ساڵ و 19 ساڵ لە گوندی (برایم ئاغا)ی ناوچەی شوان كوژران و تەرمەكانیان لە گۆڕستانێكی كۆنی ناوچەكەدا شاردرابوونەوە، لەدوای پشكنین و توێكاری بۆ تەرمەكان كەسوكاریان ئامادەنەبوون وەریبگرنەوە، بۆیە لەلایەن ئیداری چەمچەماڵەوە و هاووڵاتییانەوە بەخاكسپێردرانەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









