
كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى وهزیران | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوەوە .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بەداخەوە تا ئێستاش ژمارەی تووشبووان و گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوونە ، بۆیە داوا لە هەموو دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پابەند بن بە گشت ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەم خۆیان بپارێزن.
پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وتەیەکی دەربارەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاریی پێشووی ئیدارەی گەرمیان پێشکەش کرد و باسی لە جوامێری و دڵسۆزی سەڵاح كوێخا كرد و گوتی كاك سەڵاح وەك چۆن لەشاخ پێشمەرگەیەكی ئازا و خەباتگێڕێكی دڵسۆز بووە، ئاوھاش لە سەردەمی سەرپەرشتی كردنی ئیدارەی گەرمیان، دڵسۆز و لەخەمی خزمەتكردنی گەرمیانی پایتەختی ئەنفال و گەرمیانییەكان بووە، جومێرانە و مەردانە كاری كردووە و ھاوسەنگی حوكمڕانی پاراستبوو، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە وسەرخۆشی ئاراستەی كەسوكار و گەرمیانییەكان دەكەین.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خەڵک و بنەماڵەی میریی کوێت دەکات بۆ کۆچی دوایی میری کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق و هەروەها گرنگیی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نووسینگە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا کردەوە ، چونکە تێکچوونی دۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق بە گشتی نییە.
پاشان هەر یەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان ، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدرالی سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، کە لە لایەن لیژنەی دانوستانەوە ئامادەکرابوو، ئەنجومەنی وەزیران نەخشەڕێگا و پلان و ڕاسپاردە پێشنیارکراوەکانی پەسەندکرد و لیژنەکەشی ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی و بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی پێشوو لەم دۆسیەدا و سەردانكردنی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان لە بەغدا لە نزیکترین دەرفەتدا و کارکردنی جدی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور، بەو پێیەی بابەتی خاک وئەو ناوچە ناکۆکی لەسەرانە کاری لە پێشینەی ئەم کابینەیە و جێی بایەخ و گرنگیی ھەرێمی کوردستانە و بابەتە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا، تەنیا بریتی نین لە بواری بوودجە و وزە.
لە کۆتاییدا د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا بە ژمارە و داتای پێویست، ڕوونکردنەوەی یاسایی و دارایی دەربارەی مووچە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. تیایدا جەختکرایەوە لەوەی مووچە و شایستەی دارایی، بە یاسا چەسپێندراوی مووچەخۆرانە و ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران لە ئەولەویەتی کاری ئەم کابینەیە داناوە، ئەنجومەن داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات ھەرچی زووە بەشە بودجەی ھەرێم خەرج بکات تا لە نزیکترین دەرفەتدا، لەگەڵ داھاتی ناوخۆی ھەرێم، مووچە دابەش بکرێت. لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی دارایی و ئابووریشی پەسەندکرد بۆ زیادکردنی تەمویلی مووچەی داھاتوو بۆ 82٪ لە بری 79٪ و کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕاگرتنی تەمویل لە 21٪ بۆ 18٪.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









