300 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، لە %45 دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی تەواو بووە

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە چوار چێوەی كارەكانی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سەنتەری سلێمانی توانیومانە نزیكەی 111 هەزار پێوەری زیرەك دابنێین كە 35 گەڕەكی سلێمانی لە خۆدەگرێت، بە شێوەیەكی گشتیش لە%45 كارەكانمان تەواو كردووە هیچ بڕە پارەكیش لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت و 300 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: كارەكانی پڕۆژەی دانانی پێوەی زیرەك لە گەڕەك و كۆڵانەكانی سلێمانی بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش لەسنووری پارێزگای سلێمانی لە كۆی 260 هەزار بەشداربووی كارەبا لەناوشاری سلێمانی 110 هەزار و 700 پێوەری زیرەك بۆ ماڵان بەستراوە، كە لە كۆی 600 فیدەر 109 فیدەر كاراكراوە، بەگشتی 35 گەڕەك پێوەرەكەی بۆ بەستراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پرۆژەی پێوەری زیرەك یەكێكە لەو پڕۆژانەی وەزارەتی كارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشەكانی كارەبای دادەنێت، ئەوەش بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا لە وەرزە جیاوازەكاندا، هۆكارێكیش دەبێت بۆ ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدان و كەمكردنەوەی خەرجیەكانی كارەبا و پێدانی كارەبایەكی بەردەوام بەهاووڵاتییان”.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دانانی پێوەی زیرەك هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت بەڵكوو حكومەتی هەرێم بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار تێچووی پرۆژەكەی لە ئەستۆگرتووە، بەتەواوكردنی پرۆژەكە و دانانی پیوەری زیرەك بۆ بەشداربووانی كارەبا، كەرتی كارەبا بەرەو پێشچوونێكی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و لەو قاڵبە كلاسیكیە دێتە دەرەوە كە تائێستا كەرتی كارەبای پێ بەڕێوە براوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









