
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: دوو باندی دزی کردنیان دەستگیر کردووەو و تۆمەتبارەکانیش دراونەتە دادگا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری2020 دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەنێو شاری هەولێر لە چەند شوێنێکی جیا جیا تاوانی دزی ئەنجامدراون و لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانرا دوو باندی گەورەی دزی ئاشکرا بکرێن و دەستگیریان بکەین و بیاندەینە دەست یاسا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتیشی: “چوار تاوانبار لە رۆژی ٥ی ئایار، چوار تاوانی دزیکردنیان ئەنجامدابوو لە شەقامی شۆڕشی شاری هەولێر و لە رۆژی 7ی ئایاری2020 هەر چوار تاوانبار دەستگیر کران بەکەمتر لە ماوەی 48 کاتژمێر کە بەڕەگەز تورکن و تاوانەکانیش بەم شێوەی خوارەوە بوون:
1 دزی کردن لە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، لە ئەنجامدا دوو قاسەیان شکاندبوو.
2 دزیکردن لە شوێنی مافوور فرۆشی کە لەوێش قاسەیەکیان تێدا شکاندبوو.
3-دزیکردن لە پیشانگای جلوبەرگی پیاوان.
4-دزی کردن لە پیشانگای جلوبەرگی پیاوان و مناڵان کە لەم شوێنەش دوو قاسەیان تیادا شکاندبوو.
-کۆی گشتی ئەو بڕە پارانەیان کە لە هەر چوار شوێن دزیبوو بریتیبوو لە 48 هەزار دۆلاری ئەمریکی و دوو دەمانچە لە جۆری (تارقی بچوک و تارقی گەورە)بەندن بە پێی ماددە 444 لە یاسای سزادانی عێراقی”.
ئامژەی بەوەشکرد: “چوار تاوانباری تر لە رۆژی 29 نیسانی 2020 هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە قەزای خەبات و لە رۆژی 7ی ئایار، هەر چوار تاوانبار دەستگیر کران کە بەڕەگەز دوو سوری و کەسێکی تورکی و کەسێکی کوردی شاری هەولێر بوون و دەستیش بەسەر (3) ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا لاندکرۆزەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆودی مۆدێل 2016 و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی ) کران وە لە دو شوێنی جیا ئەم چوار تاوانبارە تاوانیان ئەنجامدابوو، دزیکردن لە کۆگایەکی گەورەی خواردەمەنی، کە تیایدا دوو قاسەیان شکاندبوو لە شوێنی تاوان، بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی بە پارە و کارتی مۆبایلیان دزیبوو.
2-دزیکردن لە مۆبیلیاتێک کە قاسەیەکیان تێدا شکاندبوو، بڕی (8) هەزار دۆلاری ئەمریکیان تیادا دزی بوون بەندکراون بە پێی ماددە 444 لە یاسای سزادانی عێراقی”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









