
كۆنگرهى رۆژنامهوانى لیژنهى دارایی له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیهنێت: ئەمڕۆ راپۆرتێکی تێروتەسەلمان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لەبارەی کێشە و گرفتەکانی خاڵە سنوورییەکان.
هێڤیدار ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلهمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “دوای ئەوەی سەردانی تەواوی خاڵە سنوورییەکانمان کرد و لە نزیکەوه کێشە و گرفتەکانمان بینی، ئەمڕۆ بە راپۆرتێک حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لەو کێشە و گرفتانە ئاگادارکردهوه، هەروەها چەند پرسیارێکیشمان ئاراستەی حکومەت کرد لەبارەی خاڵە سنوورییەکان و هیوادارین حکومەت لە کەمترین کاتدا وەڵاممان بداتەوە”.
وتیشی: “ئێمە چاوەڕوانی هاتنی سەرۆکی حکومەت دەکەین بۆ پەرلەمان و وەڵامی پرسیاری راپۆرتەکان بداتهوه، ئەو هەنگاوانەی چاکسازی حکومەت دەبێ بیکات تاوەکو داهاتی خاڵە سنووریيەکان زیاتر بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، لە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش داوامان کردووە دانیشتنێکی تایبەت ئەو خاڵە سنوورییانە بکرێت، چونکە راپۆرتێکیان ئامادەکردووە بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵ”.
لەبارەی قەبارەی گەندەڵیهوه سهرۆكى لیژنهى دارایی ئهوهشى خستهڕوو: “لە راپۆرتەکەدا هەموو دەستنیشانکراوە و یەکێک لە تەوەرەکان ئەو بابەتە دەبێت کەوا بەپێی یاسا کارەکان راستبکرێنەوە و کارە نایاساییەکان نەهێڵدرێت”.
دواتر سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی له پهرلهمانى كوردستان روونیكردهوه: “یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات خاڵە سنورییەکانە، ئێمە مەبەستمانە زۆرترین داهات بۆ حکومەت بکرێت و پێداچوونەوە بکرێت بەگرێبەستی کۆمپانیاکان کەلە خاڵە سنووریەکانن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









