لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە خوێندکاران ئاگاداردەکرێنەوە

SNN
ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی لە زانکۆی هەڵەبجە دیاریکرد و رایگەیاند: خوێندن بەشێوەی ئاوێتە دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە، خوێندن لە 4ی ئەم مانگە دەستپێدەکات تاوەکی 25ی مانگ. بە جۆرێک وانە تیۆرییەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی وانە پراکتیکیەکان لە کەمپەس دەبێت بە رەچاوکردن رێکارە تەندروستیەکان، ئەمەش بەهۆی رەوشی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دوای 25ی مانگ خوێندن لە نێو کەمپەس دەستپێدەکات بە رەچاوکردن وجێبەجێکردنی رێکارە تەندروستیەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی چواری ئەم مانگەدا بەشە ناوخۆیی بەسەر خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دابەش دەکرێت بەپێی خشتەیەک کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانەوە رادەگەیەنرێت. وە بەشە ناوخۆیی تەنها بەو خوێندکارانە دەدرێت کە سەرو (40کم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.
دەشڵێت پێویستە سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران، هەروەها خوێندکاران لە کاتی دەوامی زانکۆ ولە بەشەناوخۆیی پابەندیی تەواو بن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە.
خوێندنی ئێواران لەنێو کەمپەس لە چواری ئەم مانگە دەستپێدەکات، خوێندنی باڵا/ ماستەر لە نێو کەمپەس لە 11ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









