وێنه: تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌ورۆز دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشته یاری كۆتایی

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان له شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری توانی خۆی بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی.
له‌یاریگا زانكۆی سلێمانی كێبڕكێكانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان به به‌شداری چوار یانه له‌شاری سلێمانی كه به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی ئهنجدامیداوه به‌رده‌وامه و له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌كگه‌یشتن.
گێمی یه‌كه‌م هەرچەندە یانه‌ی پێشمه‌رگه باشتر بینران و چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئەم گێمە بە گۆڵێکی محه‌مه‌د حسێن بە سوودی یانەی نەورۆز تەواو بوو.
گێمی دووه‌م به‌هه‌مان سیناریۆی گێمی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرده‌وه به جۆرێك یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی زۆرترین هێرشیان ئه‌نجامدا بۆ راستکردنەوەی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، جارێكی‌تر یانه‌ی نه‌ورۆز له سوود وه‌رگرتن له هێرشه‌كانی له خوله‌كی 90+4دا گۆڵی له رێگه‌ی محه‌مه‌د حسێنه‌وه تۆمار كردەوە.
له كۆتاییشدا ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌ورۆز كۆتایی هات.
سه‌فا نوری راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” تیپه‌كه‌مان زۆریان ماوه بگه‌ن بە ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان، چونكه ئێمه تائێستا ده‌ستمان نه‌كردووه به مه‌شقه‌كانمان، به‌ڵكو ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆیه سه‌ره‌تای به‌شداریكردنیان له‌م خوله‌دا به باشی هێنا و توانییمان دوو سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست بهێنین، له‌به‌رئه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ بوو بۆ یانه‌كان و یاریزانان”.
له‌لای خۆیه‌وه شكار ئه‌كبه‌ر كاپتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” له‌م كاته‌دا كه سه‌رجه‌م خوله‌كان وه‌ستاوه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ یاریزانان بۆ زیاتر ئاماده‌كارییان بۆ خوله‌كانی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له یاریه‌كه‌دا به‌هۆی دوو هه‌ڵه‌ی به‌رگریكارانمان دوو گۆڵمان لێكرا، به‌ڵام نا‌ئومێد نابین و بۆ یارییه‌كانی داهاتوومان هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین و قه‌ره‌بووی ئه‌م دۆڕاندنه ده‌کەینه‌وه”.
بڕیاره رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه‌ی ئاشتی و كۆیه به‌یه‌ك بگه‌ن و براوه‌یان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاری ده‌كات و دۆڕاوهشیان ماڵئاوای له خوله‌كه ده‌كات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









